پەرلەمانتارێك: لە رۆژی نۆی مانگی داهاتووەوە حكومەتی عیراق دەبێتە كاربەڕێكەر
هەژار
١١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، لە رۆژی نۆی مانگی داهاتووەوە حكومەتی عیراق دەبێتە كاربەڕێكەر و هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتیش لەگەڵ گۆڕانكاری وزاریدا نییە.
عامر فایز ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەندامی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت رایگەیاند، چیتر ناكرێت قسەر لەسەر گۆڕانكاری وزاری بكرێت، لەبەرئەوەی كاتێكی كەم لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ماوە و پشووی یاسادانانیش دەستیپێكردەوە و تا رۆژی نۆی یەك دانیشتنەكان دەستپێناكەنەوە.
دەشڵێت، دواتر ژمارەیەك پرۆژەیاسای گرنگ لە بەرنامەی كاردان بە مەبەستی دەنگدان لەسەریان و پەسەندكردنیان، بۆیە ئەنجومەنی نوێنەران لەدوای سەری ساڵ ئەستەمە بتوانێت گفتوگۆ لەسەر گۆڕانكاری وزاری بكات.
عامر فایز وتیشی، لە رۆژی نۆی مانگی داهاتووەوە تەمەنی یاسایی حكومەتی عیراق كۆتایی دێت و دەبێتە حكومەتی كاربەڕێكەر، لەئێستاشدا هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەگەڵ گۆڕانكاری وزاریدا نییە.