پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەکرد، لە سلێمانی تەرمی کەسێک بو کوژراویی لە سندوقی ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە وتەی کەسوکارەکەی لە دوێنێ سەعات ٤ی پاشنیوەڕۆوە وەڵامی تەلەفۆنی نەداوەتەوە و لە سەعات ١٠ی شەوەوە مۆبایلەکەی کوژاوەتەوە.

وتیشی، ئەمڕۆ لە نزیک سەعات ٤ی پاشنیوەڕۆ لە سەر رێگای سلێمانی- عەربەت، لە نزیک کارگەکانی ناوچەی ژاڵە دۆزراوەتەوە.

باسی لەوەشکرد، ئەو کەسە تەمەنی ٤٥ ساڵ بووە و پێشتر کارمەندی ئاسایش بووە و خۆی خانەنشین کردووە، خێزاندار بووە و خاوەنی سێ منداڵ بووە.

لەوبارەیەوە یەکێک لە کەسوکاری ئەو کەسە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ماوەی چوار پێنج ساڵێک دەبوو کاری تاکسی دەکرد و گرفتی لەگەڵ کەسدا نەبووە، بۆیە گومانمان لە کەس نییە.

ئەوەشی خستە روو، شوێنەواری چوار گوللـە بەسەر جەستەیەوە بووە و دوای کوژرانی لە سندوقی ئۆتۆمبێلەکەیدا لاشەکەیان جێهێشتووە.