لە پارێزگای بەسرە حاڵەتێکی دیکەی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون تۆمار دەکرێت
ڕێبوار
١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٦٢٧
سەرچاوەیەک لە تەندروستی پارێزگای بەسرە رایگەیاندووە، حاڵەتێکی دیکەی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی فێرکاری پارێزگاکە تۆمارکراوە، لە ماوەی سێ مانگی رابردووشدا ٤٠ حاڵەتی تووشبوون و شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان لەو پارێزگایە تۆمارکراوە.
ھاوکات ئیدارەی خۆجێی پارێزگاکە بڕیاریدا رێکار و رێوشوێنی نوێ بۆ خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون بگرێتەبەر، داواش لە فەرمانگەی ڤێتێرنەری کرا ھەڵمەتەکانی دەرمانڕشتن لە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ، ئاژەڵفرۆشتن و سەربڕینخانەکان فراوان بکات.