شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب بە بەشداری سەدان ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆیی و بیانی لە دەیان وڵاتی جیهانەوە بە سەدان هەزار کتێب و هەزاران ناونیشانی جیاواز دەستپێدەکات.

بە چاودێری سەرۆك كۆماری عیراق شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ كتێب لە سلێمانی دەكرێتەوە ماوەی ١١ رۆژ دەخایەنێت.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، لە  ئەمڕۆ ٢٨ی تشرینی دووەم بۆ ١٢ كانونی یەكەم، شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ كتێب لە سلێمانی دەكرێتەوە، لە پێشانگاكەدا زیاتر لە ٢٠٠ دەزگا و ناوەندنی ناوخۆی لە ١٢ وڵاتی جیاوازەوە بەشداری دەكەن .

هەروەها راشیگەیاند، ئەمرۆ لە سەعات ١١ پیشانگەكە دەكرێتەوە، بەڵام لە رۆژانی دواتردا رۆژانە لە سەعات ١٠ ی بەیانی بۆ شەشی ئێوارە پیشانگەكە كراوە دەبێت .

هەروەها لە پیشانگاکەدا زیاتر لە نۆ ملیۆن کتێب نمایشکراون کە خۆی دەبینێتەوە لە ٤٠ هەزار  ناونیشانی کتێب کە دوو هەزاریان ناونیشانی تازەن.

یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش لە ژێر ناوی ( چەپکە کتێبی یەکێتی) لە شەشەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی کتێب بەشدارن و نزیکی هەزار ناونیشانی کتێب و گۆڤار و بڵاوەکراوەی یەکێتی نمایشکردووە کە خۆی دەبینێتەوە لە زیاتر لە ١٠ هەزار کتێب.

کتێبەکان بەشێکی تایبەتە بە نوسینەکانی سەرۆک مام جەلال و ئەو دیدار و چاوپێکەوتنانەی لەگەڵ سەرۆک مام جەلال ئەنجامدراوە و نوسینەکانی خۆیەتی هەروەها ئەو کتێبانەی لەسەر سەرکردەکانی یەکێتی و شەهیدەکانی یەکێتی و ئەرشیفی شاخن و کۆ کراونەتەوە، هەروەها لە پیشانگەکەدا کۆبەرهەمی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و گەلاوێژخان نمایشکراوە.