لە بەغداد والی تەلەعفەری سەر بە گروپی تیرۆریستی داعش دەستگیرکرا
هەژار
١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٢٨٤
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ھێزە تایبەتەکانی ئاژانسی ھەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لەسەر بنەمای زانیاری وردی ھەواڵگری و ھاوکاری زۆری ھاووڵاتیان، والی تەلەعفەری گروپی تیرۆریستی داعشیان لەناوچەیەکی شاری بەغداد دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو تیرۆریستە چەندین پۆستی لەناو داعشدا لە سنوری پارێزگای نەینەوا ھەبووە و بەڵگەکانیش دەیسەلمێنن تائێستاش بەردەوامە لە کردەوە تیرۆریستییەکانی و سەرپەرشتیکردنی پاشماوەکانی داعش لە دەوروبەری بەغداد.