وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی: ژمارەی کرێکارانی بیانی یەک ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە
لاڤە
١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٢٩٦
ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاندووە، زیاتر لە یەک ملیۆن کرێکاری بیانی لە عێراق ھەیە، ژمارەیەکی زۆریان بە نایاسایی کار دەکەن و مەترسی لەسەر بازاڕی کاری عێراقی دروست دەکەن.
لای خۆیەوە، "نەجم عقابی" وتەبێژی وزارەتەکە رایگەیاند، ئامارێکی رەسمی نییە سەبارەت بە ژمارەی ئەو کرێکارە بیانییانەی کە مۆڵەتپێدراو نین، ھیچ لایەنێکیش ناتوانێت ژمارەیان بە وردی دیاری بکات، چونکە بە سیفەتی کارکردن نەھاتوونەتە عێراقەوە بەڵکو بە ڤیزای گەشتکردن ھاتوون. ژمارەی ئەو کرێکارانەشی مۆڵەتی رەسمییان ھەیە، ٧١ ھەزار و ١٤٦ کەسە.
ھاوکات،"مەزھەر محەمەد ساڵح" راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، کرێکارانی بیانی کە بەشێوەی رەسمی تۆمارکراون، ساڵانە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار دەبەنە دەرەوەی عێراق.