جیهان

ئۆلاف شۆڵتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا لە کیێڤ ڕایگەیاند، ئۆکراین بەشێکە لە خێزانی ئەوروپا. 

ھەروەھا ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، ٢٧ دەوڵەتی یەکێتی ئەوروپا پشتگیری بە ئەندامبوونی ئۆکراین لە یەکێتی ئەوروپادا دەکەن.

سەردانی کردنی زۆرینەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئۆکراین لە کاتی جەنگدا، ئەوە دووپات دەکاتەوە کە بە دیدی ئەوروپییەکان ئۆکراین ئەوروپیە نەک رۆژهەڵاتی، وەک ئەوەی ڕووسیا بڕوای پێیەتی. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژی چوارشەممە، ئورسولا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە قاھیرەی پایتەختی میسر، گرێبەستەکەی بە ھەنگاوێکی مێژووی و گواستنەوە بۆ وزەی سەوز ناوبرد. 

عەبدول فەتاح سیسی، سەرۆکی میسر لە کۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند، ئێمە پشتگیری خۆمان بۆ گواستنەوە بۆ وزەی خاوێن و سەوز دووپات دەکەینەوە.

ڤۆندەرلاین ڕاشیگەیاند، لە ڕێگەی ئیسرایل و میسرەوە کۆتای بەندبوونمان بە وزەی ڕووسی دەھێنین.

ئەم ھەنگاوەی یەکێتی ئەوروپا بۆ بەدەستھێنانی گازی سروشتی لە ئیسرایلەوە دەبێتە بەربەستێک بۆ ھەناردەکردنی گازی سروشتی ھەرێم بۆ ئەوروپا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە درێژەی گردبوونەوە بەردەوامەکانی ماموستایانی ئێران و لەسەر داوای یەکێتی مامۆستایانی وڵاتەکە، مامۆستایانی بەشێک لە شارەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان و ئێران گردبونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی.

زیاتر لە دوو ساڵە مامۆستایانی  ئێران داوای زیادکردنی موچە و جێبەجێکردنی یاسای پلەبەندی دەکەن، بەڵام لە خۆپیشاندانەکانی ئەمجارە مامۆستایان بە دروشمی مامۆستایان دەبێت ئازادبکرێن، داوای ئازادکردنی ئەو مامۆستایانەیان کرد کە لە خۆپیشاندانەکانی رابردودا لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراون.

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە دوو رۆژی رابردودا زیاتر لە ٤٠ مامۆستا لە شارەکانی (سنە و سەقز و مەریوان و دیواندەرە) دەستگیرکراون و تەنھا ٧ کەسیان ئازادکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەلی باباجان" لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پارتەکەی ڕایگەیاند، گەشەی ئابوری تورکیا بۆ خراپترین ئاست دابەزیوە و لەسەر لێواری مایەپووچ بوونە و دەبێت حکومەت ئەوەی لەسەرێتی بە ئەنجامی بگەیەنێت و ھەنگاوی بە پەلە و جدی بگرێتەبەر.

"عەلی باباجان" وتیشی، مایەپووچ بوونی تورکیا واتە ناتوانێت پارەی غازی سروشتی و نەوت بدات کە ھاوردەیان دەکات، ھەروەھا پێداویستییە سەرەکییەکانی تر وەک بەنزین ناتوانێت دەستەبەر بکات و بڕینی کارەباش بەشێوەیەکی فراوان تەواوی وڵاتەکە دەگرێتەوە. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەلکساندەر لاڤرینتیڤ" نێردەی تایبەتی سەرۆکی روسیا لە سوریا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنە چاوەڕوانکراوەکەی تورکیا لە باکوری سوریا، کوردەکانی ناوچەکە ھاندەدات بۆ دروستکردنی دەوڵەتی خۆیان، ئەوەش لە بەرژەوەندی سوریا و تورکیا و ئێران و عێراقیشدا نییە. 

وتیشی، روسیا ھەوڵی جدی دەدات بۆ ڕازی کردنی کوردانی سوریا بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکە و دەشیانەوێت ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" ڕازی بکەن بچنە ناو ریزی سوپای سوریاوە، چونکە ئەو ھەنگاوانە رێگر دەبن لە ئاڵۆزترکردنی رەوشی سوریا. 

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕوسیا لە سوریا راشیگەیاند، تورکیا دانوستانکردن لەگەڵ کوردانی سوریا بە مەحاڵ دەزانێت و بەشداری ھیچ گفتوگۆیەک لەگەڵیاندا ناکات. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە باکوری سوریا سەرکردەیەکی باڵای داعشیان دەستگیرکردووە، کە شارەزایی ھەبووە لە دروستکردنی بۆمب. 

راشیگەیاند، ئۆپراسیۆنەکە زۆر بە وردی پلانی بۆ داڕێژراوە تا کەمترین زیانی ھەبێت و ھیچ مەدەنییەک نەبووەتە قوربانی و زیانیش بە ھێزەکانی ھاوپەیمانان نەکەوتووە. 

ھەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئۆپراسیۆنەکەدا شەش فڕۆکەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشدارییان کردووە لە دەستگیرکردنی ئەو سەرکردەیەی داعش لە باشوری خۆرئاوای جەرابلوس.

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەختیشی کردەوە لەوەی بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە بۆ راوەدونانی تیرۆریستانی داعش لە ھەر کوێیەک بن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ وەزیرانی بەرگری ناتۆ لە بارەگای رێکخراوەکە لە برۆکسل کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی چەند بابەتێک دەکەن کە گرنگترینیان داواکاریی سوید و فینلەندایە بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوەکە. 

وەزیرانی بەرگری ناتۆ ھەوڵدەدەن و تورکیا و سوید و فینلەندا لە یەکتر نزیک بکەنەوە تاکو ئەنقەرە ڤیتۆ لەسەر بە ئەندامبوونی سوید و فینلەندا ھەڵبگرێت و ئەو دوو وڵاتەش داواکارییەکانی تورکیا جێبەجێ بکەن.

چەند سەعاتێک بەر لە کۆبوونەوەکە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ یەن ستۆلتنبێرگ، سکرتێری ناتۆ رایگەیاند، ئەگەر سوید و فینلەندا ھەنگاویی کرداریی نەنێن بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییە ئەمنییەکانیان، ئامادە نین بەڵی بۆ وەرگرتنیان لە ناتۆ بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی سەرۆکی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، ئەو سێ سەرکردەیە بە شەمەندۆفێر لە پۆڵەنداوە چوونەتە کیێڤ و لەگەڵ ڤۆلۆدمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین کۆدەبنەوە و پەیامی یەکگرتووی ئەوروپای پێ رادەگەیەنن. 

سەردانی ئەو سەرکردانەی ئەوروپا لە کاتێکدایە کە سەرۆکی ئۆکراین جارێکی تر داوای کردووە چەکی تریان پێشکەش بکرێت بۆ روبەڕوبوونەوەی پێشڕەوییەکانی روسیا لە باشور و خۆرھەڵاتی وڵاتەکە. 

رۆژنامەی بێڵد ئام زونتاگی ئەڵمانیش رایگەیاندووە، ئەو سێ سەرکردە ئەوروپییە ھەوڵ دەدەن بگەنە ئەنجامێک کە ھاوسەنگی رابگرن لە نێوان ھەوڵەکانی ئۆکراین بۆ بەدەستھێنانی پشتگیری ئەوروپا لە بەرەنگاربوونەوەی روسیا و ھەوڵەکانی ئەڵمانیا و فەڕەنساش بۆ کردنەوەی دەرگای لێکتێگەیشتن لەگەڵ روسیا و دانانی سنورێک بۆ ئەو جەنگەی ئەوروپای نوقمی قەیرانی ئابوری قورس کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرباری ئەو لێکتێگەیشتنەی لە نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە ھەیە سەبارەت بە راگەیاندنی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا ، بەڵام ئەلکساندەر لاڤرنتیێڤ نێردەی روسیا بۆ سوریا رایگەیاندووە ، وڵاتەکەی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە سوریا بە نەگونجاو دەبینێت و پێی وایە دەبێتە ھۆی ئاڵۆزترکردنی رەوشەکە و تێکدانی سەقامگیری لە باکوری سوریا ، ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە کە ژنێڤ شوێنێکی گونجاو نییە بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەنێوان لایەنە سورییەکاندا.

ئەوە لەکاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ھیوای خواست پشتگیری ھاوپەیمانەکانی بەتایبەت ئەمریکا و روسیا بەدەستبھێنێت لەو ئۆپراسیۆنەی لە سوریا ئەنجامی دەدەن و داوایکرد لە مەترسییەکانی تورکیا تێبگەن کە سەبارەت بە ئاسایشی وڵاتەکەی ھەیەتی .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"کارین جان پییر" سکرتێری کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، گەشتەکەی "بایدن" لە ١٣ی تەمووزەوە بە سەردانکردنی ئیسرائیل دەستپێدەکات و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە ئەمنیەتی ئیسرائیل و بابەتە ھاوبەشەکانی نێوانیان تاوتوێ دەکەن، بڕیاریشە سەردانی کەرتی خۆرئاوا بکات و لەگەڵ لێپرسراوانی فەڵەستین پشتیوانی خۆی بۆ چارەسەری کێشەکان دووپات دەکاتەوە.  

بە پێی راگەیەندراوی دیوانی پادشایەتی سعودیەش، رۆژانی ١٥ و ١٦ی مانگی تەمووزی داھاتوو بایدن سەردانی سعودیە دەکات و لەگەڵ شا "سەلمان بن عەبدولعەزیز" و شازادە "محەمەد بن سەلمان" و جێنشینی سعودیە و لێپرسراوانی تری وڵاتەکە کۆدەبێتەوە و چۆنێتی روبەڕوبوونەوەی ململانێکانی ناوچەکە و جیھان باس دەکەن. 

ھەروەھا بەشداری لوتکەیەکی ھاوبەش دەکات کە سەرکردەکانی وڵاتانی ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداوی عەرەبی لەخۆدەگرێت، لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق.  


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندوە ، تا ئێستا واشنتۆن ھیچ پێشنیارێکی جددی لە ئێرانەوە پێنەگەیشتوە سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤییەننا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن  ، بەڵام ئەمریکا کراوەیە بە رووی ھەر دەستپێشخەرییەکدا کە لە رێیەوە بگەنە ئەنجامێکی ئەرێنی و دوبارە ھەموو لایەنەکان پابەندی رێککەوتنی ئەتۆمی بن .

ئەوە لەکاتێکدایە ، پێشتر  حسێن ئەمیر عەبدوللەھیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو ، وڵاتەکەی لە دانوستانەکانی ڤییەننادا  پێشنیارێکی جددی گەیاندۆتە ئەمریکا بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا بگەنە رێککەوتن .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی فرانس ٢٤ بڵاویکردەوە، بڕیاربوو ئەمڕۆ فرۆکەیەک کە کۆچبەرانی ھەڵگرتبوو بەریتانیا بەجێبھێڵێت و لە کیگالی بنیشێتەوە، بەڵام گەشتەکە ھەڵوەشایەوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی دادوەرەکانی بەریتانیا تانەیان لە دیپۆرتکردنەوەکان ڕەتکردەوە.

بڕیار بوو ٣١ کۆچبەر دیپۆرت بکرێنەوە، کە لەنێویاندا پەنابەری عێراقی، ئێرانی، ئەلبانی و سووری ھەبوون.

یەکێک لە لایەنەکانی سکاڵاکار کە رێکخراوێکی ناحکومییە بە ناوی " Care٤Calai" لە تویتێکدا رایگەیاند، تا ئێستا تکتی گەشتکردنی ٢٣ کۆچبەر ھەڵوەشاوەتەوە

مارک سێروۆتکا، سەرۆکی یەکێتی خزمەتگوزاری و بازرگانی و گشتی(PCS) رایگەیاند، دەبێت وەزیری ناوخۆی بەریتانیا چاوەڕێی دانیشتنی مانگی تەمموز بکات ئەگەر "ھیچ ڕێزێکی ھەبووبێت، نەک تەنھا بۆ ئەو کەسە بێھیوایانەی کە دێنە ئەم وڵاتە، بەڵکو بۆ ئەو کرێکارانەی کە لەسەر کارن".

ئەمڕۆ سێشەممە خۆپیشاندەران لە دەرەوەی دادگاکانی شاھانەی دادوەری و فەرمانگەی ناوخۆ گردبوونەوە.

لە جنێڤ، فیلیپۆ گراندی، سەرۆکی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان سیاسەتی حکومەتی بەریتانیای بە "ھەڵە" ناوبرد و وتی نابێت "بەرپرسیارێتی خۆی ھەناردەی وڵاتێکی دیکە بکات".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئۆلاڤ شۆڵتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کار لەسەر فراوانکردنی ھاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکراین دەکەن و چەکی زیاتر ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەکەن، لەناویشیدا سیستمی بەرگریی مووشەکی و ڕادار.

پێشتر ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاندبوو کە چەکی قورس ڕەوانەی ئۆکراین دەکەن و ئاشکرایکرد، ئەڵمانیا چەکی دژە مووشەک و کەلوپەلی سەربازیی ڕەوانەی ئۆکراین دەکات.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە دوای دەستپێکردنی ھێرشی سەربازیی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین، ئەمریکا و چەند وڵاتێکی ئەوروپا بە بەھای ملیۆنان دۆلار چەکیان بە ئۆکراین داوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێرشەکانی ڕووسیا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"دیمتری پێسکۆڤ" وتەبێژی کۆشکی کرملین ڕایگەیاند، پاراستنی ھەردوو کۆماری لۆھانسک و دۆنێتسک لە دۆنباس ئامانجی سەرەکی ئۆپراسیۆنەکەیانە لە ئۆکراین و ھەوڵی تەواو دەدەن تاوەکو ئەو دوو ناوچەیە لە کۆنترۆڵی ئۆکراین بھێننە دەرەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیاش ڕایگەیاندووە، لە ڕێی مووشەکەوە بڕێکی زۆر لە چەک و کەلوپەلی سەربازییان لە ناوچەی "دۆنباس" لەناوبردووە، کە چەک و کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپای تێدا بووە، کە بۆ ئۆکرانیان ناردووە.

لای خۆشیەوە ھەواڵگری بەریتانیا ئاماژەی بەوە داوە، بۆ یەکەمین جار لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا، ھێزەکانی ڕووسیا لە "خارکیڤ" پێشڕەوی دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"جۆزیب بۆریل" ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا ھەرگیز دانەخراوە و لە مانگی نیساندا ڕاوێژکاری نەمسا سەردانی مۆسکۆی کردووە و لە سەرەتای ئەم مانگەشدا سەرۆکی یەکێتی ئەفریقا لە ڕووسیا بووە، جگە لەوەش دوو نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە ڕووسیان و لە ھەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری گرفتی ھەناردەی دانەوێڵەدان لە ئۆکراینەوە.

دووپاتیشیکردووەتەوە، پەراوێزخستنی ڕووسیا چارەسەر نابێت و دەبێت گفتوگۆ و دانوستانەکان لەگەڵ مۆسکۆ بەردەوام بێت بۆ کۆتاییھێنان بە ئاڵۆزییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی ئێران ھەڕەشەی لە ئیسڕائیل کرد، یائیر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل داوای لە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد بە ھیچ جۆرێک سەردانی تورکیا نەکەن و ئەو کەسانەشی لە تورکیان دەستبەجێ بگەڕێنەوە ئیسڕائیل.

وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل ئاماژەی بەوەش کردووە، ھەر لایەنێک زیان لە ئیسڕائیلییەکان بدات باجەکەی دەدات.

دەزگا ئەمنییەکانی ئیسڕائیل ئێران تۆمەتبار دەکەن بەوەی پلانی داناوە بۆ ھێرشکردنە سەر ئەو ئیسڕائیلییانەی سەردانی تورکیایان کردووە و مانگی ڕابردووش بە مەبەستی پاراستنیان چەند ھاوڵاتییەکیان لە تورکیاوە گەڕاندووەتەوە وڵاتەکەیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...256257258259260...416