جیهان

"زیلینسکی" رایگەیاند، کۆتایی ئەم ھەفتەیە سەرکردەکانی ٢٧ وڵاتەکەی ئەوروپا لە لوتکەیەکدا بڕیار دەدەن سەبارەت بە پشتیوانی کردنی ئۆکراین بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، بەوھۆیەشەوە روسیا ھێرشەکانی چڕتر دەکاتەوە و ھێزی زیاتری بە ئاڕاستەی "خارکیێڤ" کۆکردۆتەوە، بەڵام ھێزەکانی ئۆکراین ئامادەن بۆ روبەڕوبوونەوە. 

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، سەرەڕای بەردەوامیی گفتوگۆکانیان بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، ھێشتا زووە باس لە کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان لەگەڵ سعودیە بکەن و سەردانی حاجیانی ئێرانیش بۆ جێبەجێکردنی فەریزەی حەج کاریگەری لەسەر ئەم بابەتە نابێت.

دوای ھەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە لە ساڵی ٢٠١٦، پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات ئاڵۆزییان تێکەوت و سەرەڕای ئەنجامدانی چوار کۆبوونەوەش بە سەرپەرشتی عێراق لە بەغداد، بەڵام ھێشتا پەیوەندییەکانیان ئاسایی نەبووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، پلانەکە بۆ ئەوەیە حاجیەکان پەرستشەکانی خۆیان بە شێوەیەکی ئاسانتر ئەدابکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ١٠ ھەزار کارمەند دانراوە.

جەختی لەوەشکردۆتەوە، دەیانەوێت بەپێی رەوشی تەندروستی ژمارەی حاجییەکان زیاد بکەن.

بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی ھەرێمیش رایگەیاندوە، بۆ ئەمساڵ سعودیە ملیۆنێک حاجی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکەی وەردەگرێت، لەو ژمارەیەش ١٥ ھەزار و ٢٥٢ کەس بۆ عێراق دیاریکراوە، پشکی ھەرێمی کوردستانیش لەو رێژەیە ٢ ھەزار و ١٢٠ کەسە، رۆژی ١٧ی ئەم مانگەش یەکەم کاروانی حاجیانی ھەرێم گەیشتە شاری مەدینە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئیسرائیل، وێنەکەی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، لەگەڵ شازادە تورکی فەیسەڵ ئال سعود.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەردوولا گفتوگۆیان کردووە دەربارەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل و سعودیە.

تورکی فەیسەڵ جگە لەوەی پێشتر سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری سعودیە بووە، ماوەیەکیش باڵیۆزی وڵاتەکەی بووە لە واشنتۆن.

تسیپی لیڤنی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئیسرائیل، پێشتر بە چەند وێنەیەک، چەندین کەسایەتی و سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی لەبەردەم گەلانی وڵاتەکانیان ئیحراج کردووە، کاتێک وێنەکانیانی بڵاوکردووەتەوە، بە تایبەت لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی دەسەڵاتی فەلەستین، کاتێک ناوبراو وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکە کە ١٢ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، نزیکەی ٥٠%ی دەنگدەران بەشداریی ھەڵبژاردنەکەیان کرد، بە پێی دواین راپرسی کە رۆژی ھەینی ئەنجامدراوە، ھاوپەیمانێتیەکەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، سەرکەوتن بەدەستدەھێنن، بەڵام رەنگە زۆرینەی پەرلەمانیی بەدەستنەھێنن، کە ٢٨٩ کورسییە لە کۆی ٥٧٧ کورسیی پەرلەمان.

لەم ھەڵبژاردنەدا سێ ھاوپەیمانێتیی بەھێز کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی کورسییەکانی پەرلەمان دەکەن، کە ھاوپەیمانێتییەکەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و ھاوپەیمانێتیی چەپەکان و ھاوپەیمانێتیی راستڕەوە توندڕەوەکانن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەنس ستۆڵتنبێرگ  سکرتێری گشتی رێکخراوی ناتۆ رایگەیاند، دەبێت خۆیان بۆ ئەو راستییە ئامادە بکەن کە پێدەچێت شەڕ و پێکدادانەکان لە ئۆکراین چەندین ساڵ درێژە بکێشێت، وتیشی، نابێ دەست لە پشتیوانیکردنی ئۆکراین ھەڵبگرن تەنانەت ئەگەر تێچوویەکی زۆریشی ھەبێت.

سکرتێری گشتی ناتۆ ئاماژەی بەوەشکرد، قەیرانی ئۆکراین جگە لە تێچووی سەربازیی و دارایی، دەبێتەھۆی بەرزبونەوەی نرخی وزە و خۆراک لە جیھاندا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەتابەک جەعفەری بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ئێران رایگەیاند، بە پێی ئەو داتایانەی لەبەردەستیاندایە، لە ئێستادا ٢٧٢ شاری ئەو وڵاتە بەھۆی بێبارانی و وشکەساڵی، روبەڕوی کەمی ئاوی خواردنەوە بوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا مانگی رابردوو ٤ ھەزار و ٩٥٣ گوندی ئێران، لەڕێی تەنکەرەوە ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین دەکرا، بەڵام پێشبینی دەکەن لە چەند مانگی داھاتوودا ئەو ژمارەیە بۆ نزیکەی حەوت ھەزار گوند بەرزببێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ترامپ ڕایگەیاند، پێویستە ھۆشیار بن، چونکە ئەو شێوازەی کە لە لایەن ئیدارەی ئێستای ئەمریکاوە پەیڕەو دەکرێت بەرامبەر شەڕی ئۆکراین، دواجار جەنگێکی جیھانی بەدوای خۆیدات دەھێنێت.

ترامپ ئاشکرایکرد، ئەمریکا ٤٠ ملیار دۆلاری بۆ جەنگی ئۆکراین تەرخانکردووە و بە نیازیشە ١٦ ملیاری دیکەی بۆ تەرخان بکات.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەراورد بە کۆمەکە زەبەلاحەکانی واشنتۆن، وڵاتانی ئەوروپا بەشێکی زۆر کەم لە کۆمەک بۆ جەنگی ئۆکراین دابین دەکەن.

ھەر لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراین، دۆناڵد ترەمپ دژی ئەوە بووە، واشنتۆن خۆی لە جەنگەکەوە بگلێنێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، ھێرشە دڕندانەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین بووەتەھۆی دروستبونی قەیرانێکی جیھانیی وزە و ئاستی ھەڵاوسانی لە سەرتاسەری جیھان بەرزکردووەتەوە.

راشیگەیاند، دەبێت بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو قەیرانە و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی،  ھاوکاری و ھەماھەنگییان لەگەڵ ھاوبەشەکانیان ھەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی فارس نیوز بڵاویکردەوە، ھاوڵاتیانی عێراق ڕێژەی ٣٤%ی ئەو گەشتیارانە پێکدەھێنن، کە ساڵانە سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ئێران دەکەن.

بە گوێرەی ئاژانسەکە داھاتی گەشتیاری ئێران بە ڕێژەی ٤٠% زیادیکردووە، دوای ئەوەی پێشتر بەھۆی کۆتوبەندەکانی کۆرۆناوە، ژمارەی گەشتیاران و داھاتەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردبوو.

ساڵی ڕابردووش داھاتی کەرتی گەشتیاری ئێران گەیشتووەتە دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار، دامەزراندن و کارکردن لە بواری گەشتیاریشدا بە ڕێژەی زیاتر ٥% زیادیکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە (یونسیف) ڕایگەیاند، ئەو ژمارەیە زۆرترین ژمارەی ئاوارەی منداڵانە لە دوای جەنگی جیھانی دووەمەوە.

یونسیف ئاماژەی بەوەشکردووە، توندوتیژی و جەنگ و قەیرانەکانی دیکەی جیھان، بە ھۆکاری ھەرەسەرەکی دادەنرێت بۆ ئاوارەبوونی منداڵان.

یونسیف ڕونیکردووەتەوە، لەو ژمارە زۆرەی منداڵانی ئاوارە، نزیکەی ١٤ ملیۆنیان داوای مافی پەنابەرییان کردووە، نزیکەی ٢٢ ملیۆن منداڵیشیان بەھۆی جەنگ و توندوتیژی و قەیرانە ناخۆییەکانەوە ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکانیان بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە رۆژی دوو شەممەی داھاتوو پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بەبێ پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە ئەنجامدانی کاری ھاوبەش بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت و تاوتوێکردنی رەوشی ئابوری ئەو وڵاتە.

ئەوەش لە کاتێکدایە تائێستا چەند جارێکی تر پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بەبێ بەشداری "ھەدەپە" کۆبونەتەوە، لە کاتێکدا "ھەدەپە" یەکێکە لە پارتە بەھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، بۆ ئەم ھەڵبژاردنەش ھۆشداریی بە تەواوی پارتەکان داوە کە ھیچ ھاوپەیمانییەکی نارەسمی پەسەند ناکات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمینە عومەر ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) وتی، روسیا و ئەمریکا و تورکیا دەیانەوێت بەرژەوەندی خۆیان لە سەر خاکی ئەوان بپارێزن و تائێستاش ھیچ ھەڵوێستێکی جدی لە دژی ھێرشەکانی تورکیا نییە.

وتیشی، ئەگەر تورکیا ھێرش بکاتە سەر رۆژئاڤا ئەوکات داعش جارێکی تر لە ناوچەکە خوی رێکدەخاتەوە، جەختیشیکردەوە، مەسەدە لایەنگری شەڕ نییە، بەڵکو دەیەوێت بە دانوستان و دیالۆگ لەگەڵ لایەنەکان چارسەری سیاسی بۆ ئاڵۆزی سوریا بدۆزێتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، ئێران دەستیکردووە بە دروستکردنی چەند تونێلێکی ژێرزەمینی نوێ و بەربڵاو لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنز، بەھرۆز کەمالوەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی پارستنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، دەستیان بە زیادکردنی ناوەندەکانی بەرھەمھێنانی سەنتەرفیوج کردووە.

وتیشی، ھەرچەندە ھیچ بەڵێننامەیەکیان لەسەر بڵاوکردنەوەی زانیاری لەو بارەیەوە نییە، بەڵام ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئاگاداری گواستنەوەی بەشێک لە چالاکییەکانی بنکەی ئەتۆمی کەرەجە بۆ نەتەنز.

ساڵی ڕابردوو، ناوەندی بەرھەمھێنانی سەنتەرفیوجی تێسای کەرەج بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج و دواتر ئێران، ئیسڕائیلی بە ئەنجامدانی ھێرشەکە تۆمەتبار کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس ئاشکرای کردووە، جێنشینی پادشای سعودیە سەردانەکەی بۆ ناوچەکە بۆ چەندین وڵات زیاد دەکات و لەگەڵ ئەوەی سەردانەکەی بۆ تورکیا یەکەم سەردانی ڕەسمییەتی، بەڵام بەر لەو وڵاتە سەردانی میسڕ و ئوردن دەکات.

پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند محەمەد بن سەلمان جێنشینی پادشای سعودیە لە ٢٢ی ئەم مانگەدا سەردانی ئەنقەرە دەکات و چەند ڕێککەوتنێک لە بواری وەبەرھێناندا ئیمزا دەکەن.

تورکیا و سعودیە لەسەر چەندین دۆسیە پەیوەندییەکانیان ئاڵۆز بوو، تورکیا لەسەر دۆسیەی کوژرانی جەمال خاشقچی کێشەکانی قوڵتر کردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خوڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی چاوەڕوانی پێشھاتە خێراکانە لە بارەی پلانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەناردەکردنی ئەو دانەوێڵەیەی لە ئۆکراین گیریخواردووە.

وتیشی، نزیکەی ١٥ کەشتییان ھەیە کە دانەوێڵەیان لە بەندەرەکانی (ئۆکراین) بارکردووە، چاوەڕوانی کۆبوونەوەیەکی دیپلۆماتکارەکانی ڕووسیا و ئۆکراین و نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیا دەکەن، بۆ دەربازکردنی ملیۆنان تۆن گەنم کە لە بەندەرەکانی ئۆکراین لە ژێر گەمارۆی ڕووسیا گیریانخواردووە و بەھۆی مینەوە گواستنەوەیان مەترسیدارە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...255256257258259...416