لە ئێران زیاتر لە ٢٧٠ شار روبەڕوی کەمی ئاوی خواردنەوە بوونەتەوە
١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٧١٠
ئەتابەک جەعفەری بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ئێران رایگەیاند، بە پێی ئەو داتایانەی لەبەردەستیاندایە، لە ئێستادا ٢٧٢ شاری ئەو وڵاتە بەھۆی بێبارانی و وشکەساڵی، روبەڕوی کەمی ئاوی خواردنەوە بوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا مانگی رابردوو ٤ ھەزار و ٩٥٣ گوندی ئێران، لەڕێی تەنکەرەوە ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین دەکرا، بەڵام پێشبینی دەکەن لە چەند مانگی داھاتوودا ئەو ژمارەیە بۆ نزیکەی حەوت ھەزار گوند بەرزببێتەوە.