ئاژانسی سانای سەر بە حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، کاتژمێر سێ و ٥٥ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئیسرائیل بە ژمارەیەک مووشەک دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبی کردووەتە ئامانج، بەڵام تەنھا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
لەبەرامبەردا بەشێک لە میدیا عەرەبییەکان ئاماژەیان بەوەکرد، ژمارەی مووشەکەکانی ئیسرائیل چوار مووشەک بوون و بەھۆیەوە کارەکانی فڕۆکەخانەی حەلەب پەکیانکەوتووە.
ھاوکات روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بۆ جاری دووەم لە ماوەی ئەم مانگەدا ئیسرائیل بە مووشەک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبی بۆردومانکردووە و کۆگای چەک و تەقەمەنی گرووپە ئێرانییەکانی لەناوبردووە.
عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دێڤا) کە یەکێکە لە حزبەکانی ھاوپەیمانی میللەت، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەکرد، ھاوپەیمانی میللەت ناڕازییە لە خۆکاندیدکردنەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئایاری ئەمساڵ، چونکە ناوبراو دوو خول وەک سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دژی خۆ کاندیدکردنەوەی ئەردۆغان سکاڵایەکیان لە دامەزراوەی ھەڵبژاردن تۆمارکردوە، چونکە داواکارییەکە نادەستوورییە، لەبارەی ھەڵبژاردنیشەوە وتی، ئێستا بڕیاری ھەڵبژاردن دراوە و ئەوان بەرەو ھەڵبژاردن دەڕۆن و ئامادەن و پێویستە پەلە بکەن بۆ کاری باش.
رۆژی سێشەممە، ھاوپەیمانی جمھووری دەسەڵاتداری تورکیا، داواکاری کاندیدکردنی رەجەب تەیب ئەردۆغانی بۆھەڵبژاردنەکەی ١٤ی ئایار پێشکەش بە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان کرد، بەگوێرەی راپرسییەکانیش ئەردۆغان روبەڕوی رکابەرییەکی سەختی کەمال کڵیچدارئۆغلۆ، کاندیدی ئۆپۆزسیۆن دەبێتەوە.
خاوەنشکۆ و ڕێزداران
خوشک و برایان
جەژنی نەورۆز لە هەموتان پێروزبێت
ئاو بریتیە لە شادەماری ژیان و خۆشگوزەرانی کۆمەڵگە و هۆکارێکی گرنگ و ڕونە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی و ئابووری. عێراق لە سوتماکی شەڕەوە هەنگاودەنێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی قەیرانێکی ئاوی مەترسیدار ببێتەوە، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو کاردانەوە ئاڵۆزانەی کە لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا و ئەو سیاسەتە ئاوییانەی وڵاتانی دراوسێ پەیڕەوی دەکەن.
قەیرانی ئاو لە عێراق کاریگەری راستەقینەی لەسەر ژیان و گوزەرانی کەرتی کشتوکاڵی عێراق و دانیشتوان بە گشتی دروستکردوە، ئەمە جگە لەوەی لەو ئەنجامەدا دەرفەتی کار کەمبووەتەوە و کۆچ و ئاوارەبوون بە ڕێژەیەکی مەترسیدار زیادیکردوە، بەو پێیەی مەترسیی هەرە گەورە پێکدەهێنن بۆ ئاسایشی خۆراک و هەمەجۆریی ژینگەیی. کەمی ئاو ئاسایشی خۆراک و تەندروستی دەشێوێنێت، سیستەمی کشتوکاڵی خۆراک و ژینگە و سەقامگیری کۆمەڵایەتی دەخاتە بەردەم مەترسی گەورە ئەگەر هەنگاوی بەپەلە لەوبارەیەوە نەنرێت. بۆیە پێویست بووە ڕێوشوێنی بەپەلە بگیرێتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و کەمکردنەوەی ئاستی ئەم مەترسیانە بە دۆزینەوەی چارەسەری خێرا و ژیرانە و کارکردنی بەردەوام لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
لە سەدەی ڕابردوودا عێراق چەندین وشکەساڵی پچڕپچڕی بەخۆوە بینوە، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا ئەم قۆناغانەی وشکەساڵی زیاتر ڕوو بەڕووی وڵات بونەوە، ئەمەش ئاماژەیەکی بەهێزە بۆ کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
یەکەمین شارستانیەتی سۆمەری و بابلی و ئاشووری لە کەناری ڕووباری دیجلە و فورات هەزاران ساڵ لەمەوبەر سەریهەڵدا. بە ملیۆنان عێراقی ئەمڕۆ، تا ڕادەیەکی زۆر، پشت بە سەرچاوە ئاوییەکانی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات دەبەستن بۆ بژێوی ژیان و کارەکانیان، کە بەهۆی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و سیاسەتی ئاوی وڵاتانی خاوەن سەرچاوەی ڕووبارەکانەوە مەترسییان لەسەرە.
بێ گومان ڕووبارەکانی دیجلە و فورات بڕبڕەی پشتی ژیانن لە عێراقدا و زۆنگاوەکان ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕن لە پاراستنی شارستانیەتی مرۆڤایەتی بەو پێیەی لایەنێکی سەرەکین لە پەرەپیدانی بەردەوامیی ژیان لە وڵاتدا، و هەمیشە فاکتەری سەرەکی بوون بۆ پاراستنی هاوسەنگی ژینگەیی نەک تەنها لە عێراق بەڵکو لە سەرانسەری ناوچەکەشدا.
هۆکاری زۆر هەبووە کە بۆتە هۆی شکستی عێراق بە چەند دەیەیەک دواکەوتوە لەگەڵ گەشەسەندنی جیهانیدا، لەوانە کاریگەرییە نەرێنییەکانی دەرئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا، کەمبوونەوەی ڕێژەی بەرچاوی هەڵڕژانی ئاو لە وڵاتانی خاوەن سەرچاوەی ئاوی رووبارەکان، هەروەها بەکارنەهێنانی شێوازە تەکنەلۆژییە مۆدێرنەکان لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان، جگە لەو بێباکییە سیاسییەی ڕژێمی پێشوو بەرامبەر بە زانست و ئەندازیاری نیشانی دا بە (12) ساڵ گەمارۆدان و سزای ئابووری و ململانێی یەک لە دوای یەکەکان کە ئەو دەرئانجامەی لێکەوتەوە.
خراپتربوونی ئەو قەیرانە ئاوییەی کە ئەمڕۆ عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت، دەگەڕێتەوە بۆ سودوەرنەگرتن لە دەرفەتەکانی تەکنەلۆژیای سەردەم، بێ باکی لە پەرەپێدانی سیستەمی ئاودێری و شکستهێنان لە پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ لە ئێستادا.
عێراق قورسایی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و بارودۆخی سەختی کەشوهەوا لە ئەستۆ دەگرێت، لەوانە لافاو و وشکەساڵی و زریانی خۆڵبارین و پلەی گەرمی بەرز و ئەم دیاردە سروشتیانەش کە لەدەرەوەی کۆنترۆڵی ئێمەن، هاوکات لەگەڵ خراپی ژێرخانی ئابووری و خراپی بەڕێوەبردنی ئاو و خراپ بەکارهێنانی ئاوی ڕووبارەکان ، بەتایبەتی دیاردەی دروستکردنی گۆماوی بەخێوکردنی ماسی و بەفیڕۆدانی ئاو، جگە لە کەمبوونەوەی هەڵڕژانی ئاستی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات بەهۆی کەمی ڕێژەی هەڵڕژانی ئاو لە وڵاتانی دراوسێ، بۆ ئەوەی ببنە هۆکاری ئەوەی عێراق ڕووبەڕووی خراپترین قەیرانی ئاو بێتەوە لە مێژووی هاوچەرخیدا.
پێشبینی دەکرێت لە ماوەی دەیەی داهاتوودا پێویستی عێراق بە ئاو زیاد بکات لە ئەنجامی زیادبوونی دانیشتوان و زوو گەشەسەندنی ئابووری لە وڵات و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، جگە لەوەش داهاتی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات و لقەکانیان بەردەوامە لە دابەزین ڕێژەی ئاو لەسەرچاوەی ئاوی رووبارەکانەوە.
خراپتربوونی وشکەساڵی وڵاتەکەمان ئاستەنگێکی جددی بۆ بژێوی هاووڵاتیان و ئابووری دەوڵەت دروست دەکات، بەڵام کاریگەری قورسیش دەخاتە سەر ژیان و ژینگەی ناوچەکە بە گشتی و تەنانەت لەسەر بچووکبوونەوەی ئاستی سەوزایی لە جیهاندا.
لێرەدا بەوپەڕی ئازارەوە ئەوە دەخەمەروو کە نزیکەی لەسەدا چل ڕووبەری وڵاتەکەمان مەترسی بیابانبوونی لە کاتێکدا کە یەکێک بووە لە بەپیتترین و بەرهەمدارترین زەوییەکانی ناوچەکە.
ئێمە زۆر پێویستمان بە هاوکارییەکی بەرفراوانتر هەیە کە چاوەڕوانین لە دەسەڵاتی ئاو و سیاسی وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت لە برایانی تورک. بۆیە پێویست بووە لیژنەیەکی هەمیشەیی لەو بارەیەوە پێکبهێنرێت کە شارەزایانی تەکنیکی و یاسایی لەخۆ بگرێت، هەروەها ڕێککەوتنی ناوچەیی لەسەر ئاستی ناوچەکە بکرێت، هەروەها گرنگە دڵنیابین لەوەی کە میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی پرۆسەکە بەچاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت، هەروەها دڵنیابوون لەوەی کە ڕێکارەکانی کارکردن لە کاتی خۆیدا جێبەجێ دەکرێن و پشکی پێویست و دادپەروەرانەی ئاو بۆ هەموو لایەنەکان مسۆگەر بکرێت.
جگە لەوەش، عێراق وەبەرهێنان لە بەرنامەکانی توێژینەوە دەکات کە بەرژەوەندییەکانیان لەسەر چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی کەمی ئاو چڕ دەکاتەوە، بەتایبەتی سەبارەت بە کاریگەرییەکانی وشکەساڵی، گۆڕانی کەشوهەوا، بڕی و کوالیتی هەڵڕژانی ئاوی سەروی رووبارەکان، و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاستی کشتوکاڵیی.
دەسەڵاتداران سەرنجیان لەسەر نۆژەنکردنەوە و دروستکردن و بەڕێوەبردن و چاککردنەوەی وێستگەکانی پەمپکردنی ئاو لە سەرتاسەری وڵاتدا چڕدەکەنەوە، هەروەها کار لەسەر نۆژەنکردنەوەی سیستەمی ئاودێری و پاکوخاوێنی لەڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سیستەمی ئاودێری مۆدێرن بۆ باشترکردنی بەکارهێنانی ئاو و کەمکردنەوەی نەرێنییەکان کە لە ئەنجامی قەیرانی ئاوەوە دروست بوە.
هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ژیان لە زۆنگاوەکانی عێراق گرنگییەکی بە بڕشتیان هەیە، جگە لە بونیادنانی ژێرخانی پێویست، دابینکردنی چاودێریکردنی ژینگە، دەستەبەرکردنی ئاوی پێویست لە ڕووی کوالیتی و چەندایەتییەوە بۆ پاراستنی جۆراوجۆری، دابینکردنی پاڵپشتی پێویست بۆ پیشەسازییە نامۆدێرنەکان و بەهێزکردنی ئابووری ناوخۆیی.
لە هەوڵەکانیدا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئاو، حکومەتی عێراق ئامانجی دروستکردن و نۆژەنکردنەوە و بەڕێوەبردن و پاراستنی بەنداوی گلدانەوە، بەربەستەکان، گۆلەکانی ئاو و سیستەمی دابەشکردنی ئاوە، لەوانە دامەزراوە هایدرۆلیکییەکان کە بەکارهێنانی ئاوی ڕووبارەکان ڕێکدەخەن. هەروەها حکومەت ماندوو نەناسانە کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەم دووفاقییە بە فراوانکردنی ڕەوتی ڕووبار و دەریاچە و ڕێڕەوی ئاوی گەورە بە بەکارهێنانی ئامێری کۆنکرێت. جگە لەوەش دروستکردنی بەنداوی نوێ لە هەرێمی کوردستان و لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای عێراق.
ئێمە ڕێوشوێنی بەهێزتر جێبەجێ دەکەین بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی ژینگە و جۆراوجۆری و ئیکۆسیستەمی پەیوەندیدار، هەروەها بۆ ڕێگریکردن لە بیابانبوون لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم دیاردە مەترسیدارە.
هۆکارەکانی کەشوهەوا وەک وشکەساڵی بەردەوام و زریانی خۆڵبارین و پلەی گەرمی بەرزی ئەم دواییە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی ئێمەیە. بۆیە پێویستە ئێمە ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویست بگرینەبەر کە کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەم بکاتەوە، جگە لە دروستکردنی ژێرخانی پێویست بۆ کۆکردنەوە و هەڵگرتنی زۆرترین ڕێژەی ئاوی باران.
جگە لەوەش پێویستە ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بکرێت بە ڕێککەوتن و جێبەجێکردنی ئەرکەکان، بە شێوەیەک کە زامنی پشکێکی دادپەروەرانە و تەواو بۆ هەموو لایەنەکان بکات، بەتایبەتی لە وەرزی کشتوکاڵدا.
عێراق پلانێکی کارکردنی لەبەردەستدایە پەیوەست بە بەڕێوەبردنی ئاو بۆ پاشەکەوتکردنی ئاو دادەڕێژێت و جێبەجێی دەکات، لەوانە باشترکردنی ژێرخانی ئابووری، وەرگرتنی سیستەمی ئاودێری هاوچەرخ و مۆدێرنکردنی کەرتی کشتوکاڵیش بە هەمان شێوە، هەروەها گرنگیدانی جددی بە پەرەپێدانی چوارچێوەی یاسایی گونجاو سەبارەت بە ئاو بەڕێوەبردن و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی.
داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین ڕێوشوێنی جددی بگرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و چالاککردنی هاوکاری لە بواری هەڵڕژانی ئاولە سنوورەکانەوە، بەمەبەستی دڵنیابوون لە دابەشکردنی دادپەروەرانەی ئاو.
سوپاس.
جیرۆم پاول، سەرۆکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ئەمریکا ھەڵاوسان بە بەرزی ماوەتەوە، بۆیە پێشبینی دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ رێژەی سود لە ئەمریکا بگاتە ٥.١%.
جیرۆم پاول، ئاماژەی بەوەشکرد سیستەمی بانکی لە ئەمریکا تەندروست و سەلامەت، بەڵام داڕمانی بانکەکانی سیلیکۆن ڤالی و سیناچەر شەپۆلێکی دڵەڕاوکێی دروستکردووە، بۆیە حکومەت بەپەلە دەستوەردانی کردووە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە بە کەرتی بانکی لەئەمریکا.
دوای کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی جیرۆم پاول، بۆرسەی جیھان شڵەژانی بەخۆوە بینی، و نرخی نەوت و زێر، و پێنوێنی یۆرۆ و پاوەنیش بەرزبوونەوە.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، لەبارەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە دژی یاسای خانەنشینی رایگەیاند، حکومەتی فەڕەنسا ھەر کارێک لە بەرژوەندی ھاوڵاتیان و مووچەخۆران و خانەنشینان بێت دەیکات و ھیچ کاتێکیش گوێ بەوە نادات ئاستی جەماوەری کەم ببێتەوە لەسەر کاری باش کە رەنگە لە بەرژوەندی ھەندێ کەس نەبێت، بەڵکو ئەوەی گرنگە بەرژوەندی گشتیی فەڕەنسایە.
وتیشی، خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان بەرەو ئەوە دەچن گرژی و ئاڵۆزی و ئاژاوە دروستبکەن، بەڵام بەھیچ شێوەیەک یاخیبوون لەسەر شەقامەکان لەدژی یاساکان قبوڵ ناکەن و ئەوەی دژی یاسا بێت باجەکەی دەدات.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەو وڵاتە، خەڵک ھەستی بە بومەلەرزەکە کردووە و لە ترسان لە ماڵەکەیان چوونەتە دەرەوە.
ساڵی رابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە بەپێوەری ریختەر ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ئەفغانستانی ھەژاند و بەوھۆیەوە زیاتر لە ھەزار کەس گیانیان لەدەستدا.
عەلی خامنەئی رێبەری ئێران لە وتارێکدا لە شاری مەشھەد خۆپیشاندەرانی بە گێرەشێوێن و تێکدەر وەسفکرد و رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا بە ئاشکرا پشتیوانی لە ئاڵۆزییەکان کرد، بەشێک لە حکومەت و سەرکردەکانی وڵاتانی ئەوروپاش لە روی ماددی و پێدانی چەکەوە پشتیوانیان لێکردن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەندێک لایەن ئامادەکارییان کردبوو کۆماری ئیسلامی ئێران لاواز بکەن، بەڵام پێچەوانەکەی روویدا و وڵاتەکە بەھێزتر بوو.
خامنەئی راشیگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا و دوژمنانیان بەنیازبوون ئێران گۆشەگیر بکەن، بەڵام پیلانەکەیان شکستیاھێنا و لەئێستادا پەیوندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە باشتر بووە، وتیشی ھەر وڵاتێکی ئەوروپی پەیڕەوی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا نەکات، ئامادەن پەیوەندی لەگەڵ دروست بکەن.
ھاوپەیمانی جمھور کە لە پارتی داد و گەشەپێدان ئاکپارتی و پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا مەھەپە پێکھاتووە، داواکاری کاندیدکردنی ئەردۆغانی بۆ ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ١٤ی ئایاری ئەمساڵ پێشکەش بە دامەزراوەی ھەڵبژاردن کرد، داواکارییەکەش بەھاوبەشی لەلایەن بەرپرسانی ھەردوو حزبەکەوە پێشکەشکرا.
بەپێی راپرسیەکی ناوەندی ORC تورکیا، کەمال کڵیچدارئۆغلۆ کاندیدی ئۆپۆزسیۆن ٥٣.١%ـی دەنگەکانی بەدەستدەھێنێت، بەو دەرئەنجامەش بێت ناوبراو لە گەڕی یەکەمی ھەڵبژاردنەکاندا دەبێتە سەرۆککۆمار.
ھەروەھا بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە ئەردۆغان کاندیدی ھاوپەیمانی جمھور، ٤٢.٣%ی دەنگەکانی بەدەستدەھێنێت و بەجیاوازییەکی بەرچاو لەدوای کاندیدی ئۆپۆزسیۆنەوە دێت.
محەمەد جەمشیدی، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران لە لە تویتەر ئاماژەی بەوەکردووە، پادشای سعودیە بانگھێشتنامەیەکی ئاڕاستەی ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆککۆمار وڵاتەکەیان کردووە بۆ ئەوەی سەردانی ریاز بکات دوای ئەوەی ھەردو وڵات رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان ئیمزاکرد.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، سەرۆککۆمار پێشوازی لەو بانگھێشتنامەیە دەکات و جەختیش دەکاتەوە لەسەر ئامادەیی تاران بۆ بەھێزکردنی ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی لەگەڵ ریاز.
رۆژی ھەینی ١٠ـی ئازاری ٢٠٢٣، سعودیە و ئێران بە نێوەندگیریی چین رێککەوتن پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە و نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لە وڵاتی یەکتردا بکەنەوە.
سویلا براڤەرمان، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ رواندا، بەردی بناغەی ٥٠٠ یەکەی نیشتەجێبونی دانا بۆ پێشوازیکردن لەو کۆچبەرانەی کە بەریتانیا رەوانەی ئەو وڵاتەیان دەکات، پڕۆژەکەش ژمارەیەک شوێنی کات بەسەربردن و ناوەندی پەروەردەکردنی منداڵان لەخۆدەگرێت.
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا راشیگەیاند، ئێستا دەرفەتێکی گەورە لەبەردەم رواندا ھەیە بۆ پەرەپێدانی توانای وڵاتەکەی بۆ پێشوازیکردن لە ژمارەیەکی زیاتری کۆچبەران و ھاوکاری مرۆیی ھەزاران کەس لە وڵاتەکەیدا.
ئەوەشی خستەڕو، پڕۆژەکە دەبێتە نمونەیەکی باش بۆ نیشتەجێکردنی دانیشتوان، بەجۆرێک یەکەکانی نیشتەجێبون بە قەبارەی جیاواز دروست دەکرێن و دەتوانن ژمارەیەکی زۆر خێزان لەخۆبگرن.
سەردانەکەی سەرۆکی چین، لەسەر بانگھێشتی سەرۆکی روسیایە و دوو رۆژ دەخایەنێت و چاوەڕوان دەکرێت داھاتووی جەنگی ئۆکراین یەکلابکاتەوە.
پێش سەردانەکە شی جین پینگ سەرۆکی چین رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ روسیا باشە و بەھێزتری دەکەن، بە تایبەت لە بوارەکانی وەبەرھێنان و بازرگانی و ئابوری و ھەماھەنگی سیاسی.
ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیاش دەڵێت، چین ئامادەیە رۆڵی ھەبێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراین، پێشبینیشیکرد قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان مۆسکۆ و بەیجینگ لەمساڵدا ٢٠٠ ملیار دۆلار تێبپەڕێنێت.
ھەر لەسەر ئەو سەردانە، جۆن کیربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەمریکا ھەموو داواکارییەک بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە ئۆکراین رەتدەکاتەوە، کە لە لوتکەی روسیا و چین دەربچێت. راشیگەیاند، ئەو دوو وڵاتە توڕەن لە سیستمی نێودەوڵەتی و دەیانەوێت بیگۆڕن.
لەوەڵامی قسەکانی ئەسەد، سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، مەرجەکانی ئەسەد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان نەگونجاون.
ماوەیەکە بە نێوەندگیری روسیا، تورکیا و سوریا ھەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان دەدەن، کەلە ساڵی ٢٠١١ _ەوە و بەھۆی پشتیوانییەکانی تورکیا بۆ گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و داگیرکردنی رووبەرێکی فراوان لە باکوری سوریا، پەیوەندییەکانیان بچڕاوە.
ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە سەردانی ئیماراتی کردوو بڕیاریشە بەمنزیکانە سەردانی عێراق بکات.
سەبارەت بە سەردانەکانی شەمخانی، حسین ئەمیر عەبدوڵاھەیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سەردانەکان دیاردەیەکی تازە نییە و لە چوارچێوەی پەیوەندییە ئەمنییە بەردەوامەکاندایە و نوێنەری وەزارەتی دەرەوەش یاوەری ھەردوو سەردانەکەیە.
جەختیشی کردەوە، لە بوونی ھەماھەنگی تەواو لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی و ئاماژەی بەوەکرد، ھەموو شتێک لە چوارچێوەی دەسەڵاتی ئیسلامی و لەژێر سەرپەرشتی ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری وڵات بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی راپۆرتێک کە ئەندامانی دیموکراتەکان لە لیژنەی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئامادەیان کردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا لەنێوان ساڵانی ٢٠١٧ تاوەکو ٢٠٢٠، کاتێک سەردانی وڵاتانی جیھانی کردوە، ١١٧ دیاری پێشکەش کراوە لەوانەش شی جین پینگ، سەرۆکی چین و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەھای ئەو دیارییانەی پێشکەش بە دۆناڵد ترەمپ و ئەندامانی خێزانەکەی کراون، دەگاتە نزیکەی ٢٥٠ ھەزار دۆلار و ئەوان ئەو دیارییانەیان ئاشکرانەکردوە کە بەگوێرەی یاسای دەبوایە حکومەتی ئەمریکا ئاگاداری ئەو دیارییانە بوایە.
راپۆرتەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرسیاری ئەوەی کردوە بۆچی دۆناڵد ترەمپ بەھیچ شێوەیەک باسی ئەو ١٧ دیاریەی نەکردوە کە بەبەھای ٤٨ ھەزار دۆلار لەلایەن سعودیەوە پێشکەشی کراوە، دەشپرسێت ئایا پێشکەشکردنی ئەو دیاریانە کاریگەری ھەبووە لەسەر سیاسەتی ئەمریکا لەو کاتەدا بەرامبەر دۆسییەیەکی دیاریکراو.
دۆناڵد ترەمپ ئەو دیاریانەی بۆ حکومەت ئاشکرانەکردووە کە لە سعودیە، ژاپۆن، ھیندستان و چین وەریگرتوە، بەڵام راپۆرتەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەڵێت، تائێستا ھیچ بەڵگەیەک نییە کە وەرگرتنی ئەو دیارییانە کاریگەری لەسەر سیاسیەتی ئەمریکا دروستکردبێت.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت یەک دۆلار و ٧٣ سەنت دابەزی و یەک بەرمیل بە ٧٢ دۆلار و ٩٧ سەنت فرۆشرا. بەو پێیەش لە ماوەیەی یەک ھەفتەدا %١٢ی نرخەکەی لە دەستداوە.
لە بارەی کاریگەرییەکانی دابەزینی نرخی نەوت، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت نیگەرانیان ناکات و نرخی بەرمیلێک نایەتە خوار ٧٠ دۆلار.
وتیشی بەم نزیکانە کۆبوونەوەی ئەندامانی ئۆپیک بەرێوە دەچێت بە مەبەستی گەرانەوەی جێگیری بۆ نرخی نەوت.
لێدوانەکەی وەزیری نەوتی عێراق لە کاتێکدایە، کە لە پرۆژەی یاسای بودجەی عێراق کە بۆ ماوەی سێ ساڵ راگەیەنرا، نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٧٠ دۆلار دیاریی کراوە.