سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشڕەوییەكانی لەناو خاكی سوریا و ڕوانگەی سووریش بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئیسرائیل نزیکەی حەوت کیلۆمەتر لە قوڵایی ناوچەی پارێزراو هاتوەتەوە ناو خاكی سووریاوە، هەروەها لە كۆوبونەوەیان لەگەڵ كەسایەتیەكانی چەند ناوچەیەكی پارێزگای قونەیترە و تویانە، "ئیسرائیل پێ وتوون دەبێت چەکە "قورسەکانتان رادەستی سوپای ئیسرائیل بکەن 

تەلەفزیۆنی سوریا بڵاویكردەوە، سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە دەستیکردوە بە پێشڕەوی بۆ ناو جەرگەی شارۆچکەی سوەیسە لە ڕیفی قونەیترە لە باشوری ڕۆژئاوای سوریا. ماژەی بەوەشكردوە، بولدۆزەر و ئۆتۆمبێلەکانی سوپای ئیسرائیل چونەتە ناوچەی بەنداوی مەنتەرە لە پارێزگای قونەیترە و خاڵی سەربازییان داناوە، هەروەها بەربەستی خۆڵیان لە دەوروبەری بەنداوەکە دروستكردوە.

لایخۆیەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "هێزێکی ئیسرائیلی بانگهێشتی کەسایەتییە دیارەکانی شارۆچکەی جەباتا خەشبی کردوە و لە شارۆچکەکەدا لەگەڵیان کۆبوەتەوە و داوای لە دانیشتوانی ناوچەكە کردوە  لە ماوەی 48 کاتژمێردا چەکە قورسەكانیان ڕادەست بکەن".