وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری ناردنە دەرەوەی نەوتی بۆ مانگی ١١ئەم ساڵ راگەیاند. بەپێی ئاماری کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کۆی گشتیی ناردنە دەرەوەی نەوتی خاو گەیشتە ٩٨ ملیۆن و ٨٦٩هەزار و ٨٢٤ بەرمیل.

 لە مانگی ١١دا "٩٨"ملیۆن بەرمیلمان هەناردەکردوە 

وەزارەتی نەوتی عیراق لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەبەوەدەکات، " لە مانگی ١١دا سەرجەم بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو بۆ دەرەوە لە کێڵگە نەوتییەکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق گەیشتە ٩٨ ملیۆن و ٦٠٣ هەزار و ١٠٩ بەرمیل، لە کاتێکدا ناردنە دەرەوەی نەوت بۆ ئوردن ٢٦٦ هەزار و ٧١٥ بەرمیل بوو." 

عیراق هەناردەی نەوتمان کەمکردۆتەوە

وەزارەتی نەوتی عیراق دەشڵێت، هەناردەکردنی نەوتمان بەراورد بە مانگی پێشتر، رۆژانە ٢٧هەزار بەرمیل کەمکردۆتەوە