میدیاكانی توركیا رایانگەیاند، ئەمڕۆ یان سبەینێ وەفدێكی دەمپارتی بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان دەچینە ئیمراڵی.

ڕۆژنامەی سەباحی توركی بڵاویكردەوە، دەسەڵاتدارانی توركیا رەزامەندیان لەسەر داوایەكی پارتی دیموكراسی و یەكسانی گەلان دەمپارتی دەبڕیوە بۆ سەردانی ئۆجەلان و ئەمڕۆ یان سبەینێ هەر یەك لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان دەچنە زیندانی ئیمراڵی بۆ ئەنجامدانی دیدارێك لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە.

ئەو رێگەپێدانەش لەدوای ئەوە دێت، كە هەریەك لە توڵای هاتیمئۆغولاری و تونجەر باكرهان، هاوسەرۆكانی دەمپارتی داوایەكیان ئاڕاستەی وەزارەتی دادی توركیا كردبوو بۆ بینینی ئۆجەلان لەبارەی دەستپێكردنەوەی پرسی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و باكوری كوردستان.

رۆژی ٢٢ی تشرینی دووەم، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپە لە لە كۆبوونەوەی پارتەكەی لە پەرلەمانی توركیا رایگەیاند، پێویستە ئۆجەلان داوا لە پەكەكە بكات چەك دابنێت، هەروەها ئەردۆغانیش پشتیوانی لە قسەكانی باخچەلی كرد، لە هەمانكاتدا باخچەلی رایگەیاندبوو، پێویستە دەمپارتی و ئۆجەلان لە ئیمراڵی كۆببنەوە بۆ ئەو مەبەستە.