دادگای ئیداری بەغداد سکاڵایەکی دژی سەرۆکایەتی کۆمار رەتکردەوە
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
دادگای بەغداد سکاڵایەکی سەلوا ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی رەتکردەوە کە دژی سەرۆکایەتی کۆمار تۆماریکردبوو.
سکاڵاکە دژی سەرۆکایەتی کۆمار تۆمار کرابوو، بەتۆمەتی ئەوەی مەرسومی سەرۆکایەتی کۆماری بۆ رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک دەرکردبوو، بەڵام ئەمڕۆ سکاڵاکەی رەتکرایەوە.
دادگاكە لە وەڵامی سكاڵاكەدا دەڵێت، سەلوا ئەحمەد لەو داوایەیدا كە لە ١٥ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ تۆماریكردووە، دەڵێت، فەرمانەكەی سەرۆك كۆمار بۆ دەستبەكاربوونی پارێزگاری كەركوك گوایا نایاساییە، بەڵام دادگا تۆمەتەكانی سەلوای بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە رەتكردووەتەوە.
پێشتریش سێ سكاڵا لەبارەی هەڵوەشانەوەی بڕیاری دانانی پارێزگاری كەركوك تۆماركرابوون، بەڵام رەتكرانەوە.