تەقینەوەیەك لە پاكستان روویدا و ٢٤ كەس كوژران
ئاکام
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
تەقینەوەیەك لە وێستگەیەكی شەمەندەفەر لە پاكستان روویدا و بەهۆیەوە ٢٤ كەس كوژران و نزیكەی ١٥ كەسیش بریندار بوون.
محەمەد بەلوچ بەڕێوەبەری پۆلیسی خۆجێی بەلوچستان رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەیەك لە وێستگەیەكی شەمەندەفەر لە پارێزگای بەلوچستانی پاكستان، ٢٤ كەس كوژراون و لەوانەیە ئاماری كوژراوەكان بەرزتربێتەوە.
وتیشی، كاتێك شەمەندەنەفەرەكە هەوڵی داوە بە خێرایی بۆ شوێنی مەبەست بڕوات، تەقینەوە لە ناو وێستگەكەدا رووی داوە و تا ئێستا هیچ گروپێك لێپرسراوێتی هێرشەكەی لە ئەستۆ نەگرتووە.