ئەمریکا بە تۆمەتی ھاوکاریکردنی ئێران سزای بەسەر کۆمپانیایەک و سێ کەسایەتیدا سەپاند
کوردسات نیوز
١٦ی ئازاری ٢٠٢٤
٥٦
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی ئاسانکاری و گواستنەوەی زانیاری و تەکنەلۆژیا لە دامەزراوەکانی ئەمریکاوە بۆ دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەنێویاندا بانکی ناوەندی ئێران، ھەڵساون بە سزادانی کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری زانیاری و سێ کەسایەتی.
ئەوەشی خستەڕوو، سزاکە چەندین دامەزراوە دەگرێتەوە کە لقی کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکەن و ھەوڵی بەدەستھێنانی تەکنەلۆژیا ھەستیارەکانی ئەمریکایان داوە.
ھاوکات، برایان نێڵسن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆر و ھەواڵگریی دارایی ئاماژەی بەوەدا، بانکی ناوەندیی ئێران رۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە لە پاڵپشتیکردنی دارایی حزبوڵای لوبنان و سوپای قودسی ئێران.