ترەمپ: پێویستە شەڕی روسیا و ئۆكراین كۆتای بێت
ڕێباز
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٢٤
ترەمپ دەڵێت، پێویستە كۆتایی بە جەنگی نێوان روسیا و ئۆكراین بهێنرێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا رایگەیاند، بە جددی كار لەسەر شەڕی نێوان روسیا و ئۆكراین دەكەن و دەبێت كۆتایی بەو شەرە بێت.
هاوكات ماركۆ رۆبیۆ سیناتۆری كۆماریخواز و كاندیدی ترەمپ بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، دژی یارمەتی سەربازی زیاتر بۆ ئۆكراین دەنگی داوە و دوپاتیكردەوە، شەڕی ئۆكراین گەیشتووەتە بنبەست.
جەختی لەوەشكردەوە، ناكۆكی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ دەبێت لە ڕێگەی دانوستانەوە چارەسەربكرێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە پنتاگۆن دانی بەوەدا ناوە، پێدانی چەك بۆ ئۆكراین پێش رۆیشتنی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا سەختتر بووە، هاوكات چاوەڕوان دەكرێت دۆناڵد ترەمپ لەكابینەی نوێدا پۆست بداتە چەندین كەس كە دژایەتی ئۆكراین دەكەن.