بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی ئەپێك سەرۆكی چین گەیشتە پیرۆ
ڕێباز
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٢١
بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی هاریكاری ئابوری ئەپێك سەرۆكی چین گەیشتە پیرۆ و لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبێتەوە.
شی جین پینگ سەرۆكی چین بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە پیرۆ بۆ بەشداریكردن لە ٣١ مین كۆبونەوەی سەركردەكانی ئابووری ئاسیا-پاسیفیك ناسراو بە ئەپێك، هاوكات وا بڕیارە لەپەراوێزی لوتكەكەدا لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە و بابەتی گەرمی كۆبوونەوەكانیش پرسەكانی پەیوەست بە ئابوریی جیهان دەبێت.
لوتكەی رێكخراوی هاریكاری ئابوریی ئەپێك 21 وڵات تێیدا بەشدارن و نوێنەرایەتی لە سەدا ٦٠ی بەرهەمی ناوخۆیی جیهان دەكەن و بە كۆبوونەوەیەكی داخراو لەوڵاتی پیرۆ لە ئەمریكای لاتین دەستپێدەكات.
جۆ بایدن لە مانگی كانوونی دووەم دەسەڵات رادەستی دۆناڵد ترەمپ دەكات و بەشێك لە تیمی ئیدارەی داهاتووی كابینەكەی، ئەو كەسایەتیانەی هەڵبژاردووە كە بە هەڵوێستی توندیان بەرامبەر پەكین ناسراون.