روسیا: ئۆپراسیۆنی نوێی توركیا لە باكوری سوریا قبوڵ ناكەین
ئاکام
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٢٠
نوێنەری تایبەتی سەرۆكی روسیا لە سوریا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی نوێی توركیا لە باكوری سوریا قبوڵكراو و نییە.
ئەلێكساندەر لاڤرێنتیێڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی روسیا لە سوریا رایگەیاند، توركیا وەكو وڵاتێكی داگیركەر هەڵسوكەوت دەكات و بە نیازی ئۆپراسیۆنی نوێیە لە باكوری سوریا.
دەشڵێت، ئۆپراسیۆنی نوێی توركیا لە باكوری سوریا قبوڵكراو نییە و رێگری لەو كارە دەكەن، لەبەرئەوەی سوریا پەلكێشی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكرێت و ئەو هەنگاوەش لە بەرژەوەندی گروپە توندڕەوەكانە.
وتیشی، چەندینجار جەختیان لەوەكردوەتەوە ئەو بابەتە قبوڵ ناكەن و هیوادارن كە توركیاش پاشگەز ببێتەوە، چونكە ئۆپراسیۆنەكە لێكەوتەی نەرێنی بەدواوە دەبێت.
لە چەند رۆژەی رابردودا میدیای توركیا لە زاری وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەوە بڵاویكردەوە، ئەنقەرە ئۆپراسیۆنی نوێ لە باكوری سوریا كە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان دەگرێتەوە ئەنجام دەدات.