ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەکرد، پێی وایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا نابێتەوە سەرۆکی ئەو وڵاتە و لە ھەڵبژاردندا سەرکەوتوو نابێت. 

لەبارەی نێوەندگیری نێوان روسیا و فەڕەنسا لەلایەن ترەمپەوە ماکرۆن وتی، پێویستە یەکەم شت ترەمپ ببێتە سەرۆکی ئەمریکا ئینجا ئەو کارە پێشنیاز بکرێت بەڵام باوەڕناکات ئەو ببیباتەوە. 

لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا ماکرۆن رایگەیاندبوو، ئەو بە ئاسایی ھەڵسوکەوت لەگەڵ ھەر کەسێکدا دەکات کە دەبێتە سەرۆکی ئەمریکا. 

بڕیار وایە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت و تائێستا بایدن و ترەمپ کاندیدن بۆ ئەو پۆستە.