پوتن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی رەسمی روسیا رایگەیاند، روسیا لەڕووی سەربازی و ھونەرییەوە ئامادەیە بۆ جەنگی ئەتۆمی، بەڵام لەئێستادا ھیچ پاڵنەرێک نییە بۆ ئەو بابەتە. 

جەختیشیکردەوە، ئەگەر دەوڵەتی روسیا روبەڕوی ھەڕەشە ببێتەوە، ئامادەن بۆ بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی، ئەگەر ئەمریکا تاقیکردنەوەی ئەتۆمی بکات، رەنگە روسیاش ھەمان شت بکات. پوتن باسی لەوەشکرد، جبەخانەی ئەتۆمی روسیا لە ھەموو جبەخانەکانی دیکە مۆدێرنترە. 

سەبارەت بە جەنگی ئۆکراینی پوتن راشیگەیاند، ئامادەن بۆ دانوستان سەبارەت بە ئۆکراین بەو مەرجەی لەسەر بنەمای راستی بێت، ئەگەر ھێزی ئەمریکاش بچنە ناو ئۆکراین، ئەوا وەک لایەنی بیانی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن. وتیشی، بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی لە ئۆکراین ھیچ پێویست نەبووە.