ئیسرائیل لەچەند بۆردومانێکدا نزیک شاری بەعلبەکی لە رۆژھەڵاتی لوبنان کردە ئامانج
کوردسات نیوز
١٢ی ئازاری ٢٠٢٤
٦٨
سەرچاوە رەسمییەکان رایانگەیاند، ئیسرائیل چوار بۆردوومانی لە نزیک شاری بەعلبەک ئەنجامداوە و ئاگر و دوکەڵ لەو ناوچانەوە بەرزبووەتەوە، کە کراونەتە ئامانج.
بەپێی ئەو سەرچاوانە، یەکێک لە بۆردوومانەکان بینایەکی نیشتەجێبوونی لە شارۆچکەی "ئەنسار" لە باشوری ئەو شارە کردووەتە ئامانج. بۆردوومانێکی دیکەش دەروازەی باشوری بەعلبەکی کرووەتە ئامانج.
پارێزگاری بەعلبەک بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، لەو بۆردوومانەدا لانیکەم ھاووڵاتییەکی مەدەنی کوژراوە و ژمارەیەک کەسی دیکەش برینداربوون.
سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاندبوو، دوو پێگەی سەر بە حزبوڵای بۆردوومان کردووە، ئەوەش لە وەڵامی ھەڵدانی چەند درۆنێک بە ئاڕاستەی جولان، لەم چەند رۆژەی دواییدا.