سوپای پاسداران: ئەو کەسانەی بێ ڕێزی بەرامبەر ئاینی ئیسلام دەکەن تۆڵەیان لێدەکرێتەوە
لاوان
٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٣
٥٧١
لیوا حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران رایگەیاند، دووبارەبوونەوەی حاڵەتەکانی بێ ڕێزیکردن بەرامبەر قورئانی پیرۆز لەژێر ناوی ئازادی لە وڵاتانی ئەوروپا، کارێکی قێزەونە دژی بە ئایینی ئیسلامی دەکرێت و ئامانج لێی بریندارکردنی ھەست و سۆزی موسوڵمانانە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، وڵاتانی ئیسلامی بە بێ ڕێزیکردن بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز زیاتر یەکگرتوو و یەکڕیزدەبن.
فەرماندەکەی پاسداران وتیشی، پێویستە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی حاڵەتەکانی بێ ڕێزیکردن بەرامبەر ئایینی ئیسلام.
جەختیشیکردەوە، ئەو کەسانەی بێ ڕێزی بەرامبەر بە ئایینی ئیسلام دەکەن ھەتا ھەتایە پارێزراو نابن و نزیک یان دوور تۆڵەیان لێدەکرێتەوە و بە سزای خۆیان دەگەن.