پوتن: دژایەتیکردنی بێلارووس بە ھەموو شێوەیەک بەرپەرچ دەدەینەوە
٢١ی تەمووزی ٢٠٢٣
٣٦٩
پوتن لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیا رایگەیاند، ئەوەی پەیوەستە بە بیلارووس، ئەو وڵاتە بەشێکە لە یەکێتی وڵاتەکەیانی و ھەر دوژمنێکی رووسیاش ھێرش بکاتە سەری بە ھەموو ھۆکارەکانی بەردەستیان وەڵامی دەدەنەوە.
لە بارەی دواین پێشھاتەکانی پەیوەست بە ئۆکراینیش رایگەیاند، سەرباری پشتیوانییە سەربازی و داراییەکانی وڵاتانی خۆرئاوا ئەو ھێرشە پێچەوانانەی کە ئۆکراین دەیکاتە سەر سوپای رووسیا ھیچ ئەنجامێکی نابێت.