حکومەتی تورکیا ئامادەکارییەکانی بۆ ئەگەری روودانی بومەلەرزە لە ئیستەنبوڵ دەستپێکرد
رێبوار
١٩ی تەمووزی ٢٠٢٣
٢٧٤
محەمەد ئوزھاسکی، وەزیری ژینگە و ئاوەدانکردنەوەی تورکیا یەکەم رێوشوێنی بۆ ئەگەری روودانی بومەلەرزە لە ئیستەنبوڵ ئاشکراکرد و رایگەیاند، ٣٥٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون کە بەرگەی بومەلەرزە بگرن لە شارەکە دروستدەکرێن، وتیشی حکومەت پشتیوانی دارایی پێشکەش بە بڕی ٥٠٠ ھەزار لیرە و قەرزێکی بێسود بەبڕی ٥٠٠ ھەزار لیرە دەداتە ھاووڵاتیان بۆ نۆژەنکردنەوەی خانووەکانیان و وایانلێبکەن بەرگەی بومەلەرزە بگرن.
وتیشی، حکومەت پشتیوانیی دارایی بەبڕی ٢٥٠ ھەزار لیرە دەداتە کۆمپانیا بچوک و مامناوەندەکان تاکو باڵەخانەکانیان نۆژەنبکەنەوە.