چەند تەقینەوەیەک لەسەر پردی بەستنەوەی ڕوسیا بە نیمچە دوورگەی کریما روویدا
لاڤە
١٧ی تەمووزی ٢٠٢٣
٢٨٥
لێپرسراوانی روسیا رایانگەیاند، چەند تەقینەوەیەک پردی "کیرتش"یان ھەژاندووە، کە وشکانی روسیا بە نیمچە دوورگەی کریما دەبەستێتەوە، بەھۆشیەوە دوو کەس کوژراون و کەسێکیش برینداربووە، ھاتووچۆش لەسەر پردەکە راگیراوە.
سەرۆکی پەرلەمانی نیمچە دوورگەی کریماش کە سەر بە مۆسکۆیە رایگەیاندووە، ئەو تەقینەوەیەی لەسەر پردی کریما روویداوە، کردەوەیەکی تیرۆریستییە و لەلایەن ئۆکراینەوە ئەنجامدراوە.
"ھانا مالیار"جێگری وەزیری بەرگری ئۆکراینیش رایگەیاند، توانیویانە لە ماوەی ھەفتەی رابردوودا حەوت کیلۆمەتر چوارگۆشە لە دەوروبەری شاری "باخموت" کۆنترۆڵ بکەنەوە، بەڵام رەوشی ھێزەکانی ئۆکراین لە خارکیڤ قورسە.