ھەرچەندە سێ رۆژ لەمەوبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە لوتکەی ناتۆ رایگەیاند، داواکاریی سوید بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆ  ئاراستەی پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات کە بڕیارە مانگی ١٠ی داھاتوو کۆببێتەوە، بەڵام ئەمرۆ دادگای باڵای سوید رەتیکردەوە دوو داواکراو رادەستی ئەو وڵاتە بکاتەوە، کە ئەنقەرە پێی وایە ئەو دوو کەسە سەر بە گروپی فەتحوڵا گویلەنن و تۆمەتبارن بە ھەوڵی کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦.

تورکیا رایگەیاندوە، ئەو دوو کەسە کە مافی پەنابەرییان لە سوید ھەیە، ئەپڵیکەیشنێکیان بەناوی فەتحوڵا گویلەن دروستکردووە و ئەندامانی ئەو گروپە بەکاریان ھێناوە.

دادگای باڵای سویدیش رایگەیاندوە، دروستکردنی ئەپڵیکەیشتنێک بەتەنھا ئاماژەنیە بۆ پەیوەندی ئەو دوو کەسە بە گروپی گولەنەوە، کە بە پێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سوید گروپێکی قەدەغەیە.