ستۆڵتەنبێرگ: رەنگە ئێستا کاتە گونجاوەکە نەبێت کە ئۆکراین ببێتە ئەندامی ناتۆ
هیوا
١١ی تەمووزی ٢٠٢٣
٢٠٥
یانس ستۆڵتەنبێرگ، سکرتێری گشتیی ھاوپەیمانیی ناتۆ بەر لە کۆبوونەوەی لوتکەی ھاوپەیمانییەکە لە لیتوانیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، روسیا تاک لایەنە ھەڵسوکەوت دەکات و داھاتوویەکی باشی نابێت، بۆیە پێویستە ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا کۆتایی بێنێت بە ھێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانیشدا ھەموو ئەندامانی ناتۆ ھاوڕابوون لەسەر ناردنی ھاوکاری بۆ ئۆکراین.
پەیوەست بە گرژی و قەیرانەکانیش، سکرتێری گشتیی ھاوپەیمانیی ناتۆ جەختی لەوەکردەوە کە ناتۆ لە ھەموو ناوچەکاندا ھەوڵی چارەسەرکردنی گرژیی و قەیرانەکان دەدات.