رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا  لە وتارێکیدا رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی رۆژئاوا و ناو ھاوپەیمانی ناتۆ رێگەخۆشکەربن بۆ ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا، لە بەرامبەر ئەوەشدا تورکیا رەزامەندی دەردەبڕێت، لەسەر ئەندامبوونی سوید لە ھاوپەیمانی ناتۆ.

ئەوەشی خستەڕوو، لە لووتکەی ناتۆدا، داوا لەو وڵاتانە دەکەن کە سزایان بەسەر تورکیادا سەپاندووە لەو کارە پاشگەزببنەوە.