ھێلێنا مالینۆ، وتەبێژی رێکخراوی ئیسپانی کامیندۆ فرۆنتێراس بۆ ھاوکاریکرنی کۆچبەران، بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، ١٥ رۆژ لەمەوبەر سێ کەشتی کۆچبەران کە ٣٠٠ کۆچبەریان ھەڵگرتووە و لە کەنارەکانی سەنیگالەوە بەرەو دوورگەکانی کەناری لە ئیسپانیا بەڕێکەوتوون، لە زەریای ئەتڵەسیدا بێسەروشوێن بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە کەشتییەکان نزیکەی ٢٠٠ کۆچبەری ھەڵگرتووە و دوو کەشتیەکەی دیکەش ھەریەکەیان نزیکەی ٦٠ کۆچبەریان ھەڵگرتووە و لە ئێستاشدا خانەوادەکانیان نیگەرانن لە سەلامەتی گیانی کۆچبەرەکان .

بەپێی داتای رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوی ئیسپانی کامیندۆ فرۆنتێراس، ساڵی رابردوو لانیکەم  دوو ھەزار و ٣٠٠ کۆچبەری نایاسایی لەکاتی ھەوڵدان بۆ گەیشتن بە دوورگەکانی کەناری لە ئیسپانیا گیانیان لەدەستداوە.