بایدن: بۆ بە ئەندام بوونی ئۆکراین لە ناتۆ پێویستە جەنگ کۆتایی بێت
کوردسات نیوز
١٠ی تەمووزی ٢٠٢٣
٥٨٥
بایدن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن رایگەیاند، پێویستە ئۆکراین پێوەرەکانی دیکەی وەک بەدیموکراتیبوون بۆ ئەندامێتیی ناتۆ جێبەجێ بکات و بۆ ئەوەی ھەڵسەنگاندن بۆ ئەندامێتیی لە ناتۆ بکرێت پێویستە جەنگ کۆتایی بێت.
سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، ئەگەر ئۆکراین لە کاتی جەنگدا لەگەڵ رووسیا بھێندرێتە نێو ھاوپەیمانیی ناتۆوە، ئەمە بەو مانایە دێت کە ھاوپەیمانییەکەش دەچێتە نێو جەنگەکەوە، لەکاتێکدا (ناتۆ) لە جەنگدا نییە لەگەڵ رووسیا.