زیلینسکی: ئاوەدانکردنەوەی ئۆکراین پێویستی بە ٦٠٠ ملیار دۆلارە
٤ی ئایاری ٢٠٢٢
٩٨٨
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، لەو بڕوایەدایە ھەموو ئەوروپا لەو رەوشەی کە بەسەر ئۆکرایندا ھاتووە تێدەگەن و ھاوکار دەبن لە بونیادنانەوەی وڵات و پیشەسازییەکانی، وتیشی، ئاوەدانکردنەوەی ئۆکراین لانی کەم پێویستی بە ٦٠٠ ملیار دۆلارە، کە پێویستە روسیا قەرەبووی ئۆکراین بکاتەوە.
بەھۆی ھێرش و بۆردوومانی بەردەوامی سوپای روسیا، زیانێکی زۆر بە ناوچە و باڵەخانەی نیشتەجێبوونی مەدەنییەکان و باڵەخانە حکومییەکان و ژێرخانی ئابووریی و کشتوکاڵی ئۆکراین گەیشتووە.