وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، تەنھا لە ماوەی تەنھا ٢٤ سەعاتدا ٢٥٤ کۆچبەر کەناڵی ئینگلیزیان تێپەڕاندووە و گەیشتوونەتە بەریتانیا، ئەو کۆچبەرانەش لە ٧ بەلەمی بچوکدا بوون و لە باکوری فەڕەنساوە بەڕێکەوتبوون.

بە پێی ئامارەکانیش، تا ئێستا لە ماوەی ئەمساڵدا ٧ ھەزار کۆچبەر لە ڕێی کەناڵی ئینگلیزەوە گەیشتوونەتە کەناراوەکانی بەریتانیا، ئەوەش سێ ھێندەی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەیە کە لە ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا.

لێپرسراوانی بەریتانیاش ڕایانگەیاندووە، بۆ ئەمساڵ پێشبینی دەکەن ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی بگاتە ئاستی پێوانەیی.