فەرماندەی گشتیی کیێڤ: بەھێزین و بەرگری لە شارەکەمان دەکەین
١٨ی ئازاری ٢٠٢٢
٩٩٢
١٨ی ئازاری ٢٠٢٢
٩٩٢
حکومەتی عیراق لەماوەی دوو ساڵدا زیاتر لە ٦٧٠ نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی و سەنتەری پسپۆڕیی پزیشکیی کردووەتەوە و دروستکردووە.
حکومەتی عیراق لە راگەیەندراوێکدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر کابینەی ئێستای حکومەت بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی ئامارێکی لەبارەی گرنگیدان بە کەرتی تەندروستی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، لەماوەی دوو ساڵدا ٦٧٦ نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی و سەنتەری پسپۆڕیی پزیشکیی کراونەتەوە و دروستکراون.
راشیگەیاندووە، ئەو ٦٧٦ نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی و سەنتەری پسپۆڕیی پزیشکییە بریتین لە کردنەوەی ١١ نەخۆشخانەی نوێ، خستنەوەگەڕی ٧٤ نەخۆشخانە، فراوانکردنی ٧٩ نەخۆشخانە، کردنەوەی ١٠١ سەنتەری پسپۆڕیی پزیشکیی، کردنەوە و خستنەوەگەڕ و بنیاتنانی ٢٩٢ سەنتەری چاودێری سەرەتایی، لەگەڵ ٤٩ نەخۆشخانە و ٧٠ سەنتەری تەندروستی کە ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردندان و لە داھاتوویەکی نزیکدا دەکرێنەوە.
خامنەیی داوادەکات ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گەورە نەکرێت و ناتەنیاھۆش دەڵێت، لە ھێرشەکەدا زیانی گەورەیان بە توانای بەرگری و بەرھەمھێنانی مووشەکی ئێرانیان گەیاندووە.
عەلی خامنەیی، لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، رایگەیاند، نابێت ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گەورەبکرێت و بە پێچەوانەشەوە، ھاوکات پێویستە ھەڵەکانی حکومڕانی ئیسرائیل راست بکرێنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ئیسرائیل لە ھێز و ئیرادەی گەلی ئێران تێبگات و دانبنێت بە تواناکانیاندا دژی ئەو وڵاتە.
ھاوکات، بنیامین ناتەنیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لەدوایین ھێرشیان بۆ سەر ئێران، زیانی گەورەیان بە توانای بەرگری و بەرھەمھێنانی مووشەکی ئەو گەیاندووە، ھێرشەکەش تەواوی ئامانجەکانی پێکاوە، وتیشی، لەناوبردنی یەحیا سەنواری سەرۆکی حەماس، دەرفەتێکی بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی ناو غەززە رەخساندووە و و نابێت لە دەستی بدەن.
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی دزینی ٢٠٠ ملیۆن دینار و بڕێک زێڕ راگەیاند.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی ھاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لە ماڵەکەی بڕی ٢٠٠ ملیۆن دینارو بڕێک ئاڵتونی لێدزراوە، لێکۆڵینەوە دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر توانرا چوار تۆمەتبار لە چەمچەماڵ بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا بڕێک دۆلاریشیان پێ بووە.
دەشڵێت، تۆمەتباران لە دایکبووی ١٩٩٧ بۆ ١٩٩٩ بوون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لە ئێستادا بەپێی ماددەی ٤٤٣ راگیراون و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو بەھۆی ڤایرۆسی کۆۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆیەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لەکوردستان تۆمارکرا.
راشیگەیاند، بەھۆی ھەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەم مانگە بەھۆی ئەوەی وادەی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە رۆژی ھەینی لە رۆژی یەک شەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە وادەیەکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
ھاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەکردەوە، بۆ ئەم مانگەش ھاوشێوەی مانگەکانی پێشوو مووچە بە لێبڕینی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ٥٠% پلە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەرانی ھەرێم گەیشتووە و ئەو کێشەیەی دروست ببوو چارەسەر کراوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، ھەفتەی داھاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
دوێنێ مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکرا و رۆژی یەکشەممەی داھاتووش مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت، دواتریش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی تر خەرج دەکرێت.