ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی: ئۆکراین دەیەوێت لەگەڵ ئەوروپا بێت
کوردسات نیوز
١ی ئازاری ٢٠٢٢
١٬٩٣١
"زیلینسکی" لەڕێی ڤیدیۆوە وتارێکی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا پێشکەش کرد و رایگەیاند، ئۆکراین روبەڕووی کارەسات بووەتەوە و رۆژانە دەیان کەس دەکوژرێن و روسیا مووشەک ئاڕاستەی منداڵان دەکات، وتیشی لە ئێستادا لەگەڵ واقیعێکی تاڵدا مامەڵە دەکەن و دەجەنگن لەپێناو ئازادی خاکی وڵاتەکەیان و گەلی ئۆکراین پەرۆشە بۆ بەرگری کردن لە مافەکانی.
"زیلینسکی"راشیگەیاند، دڵخۆشن بە پشتیوانی وڵاتانی ئەوروپا و ئۆکراین دەیەوێت لەگەڵ ئەوروپا بێت و لە پێناو ئەو ئامانجەدا دەجەنگن، داواشی لە ئەوروپا کرد کە بۆیان بسەلمێنن بە کردار لەگەڵ ئۆکراینن.