زیلینسکی داواکاری وەرگرتنی وڵاتەکەی لە ناتۆ و ناوچەی شنگن ئیمزا کرد
کوردسات نیوز
٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢
٣٬٢٣١
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین، داواکاری وەرگرتنی وڵاتەکەی لە رێکخروای ناتۆ و ناوچەی شنگن ئیمزا کرد و ئاراستەی یەکێتی ئەوروپای کرد.
ئۆکراین بۆ سەرخستنی داواکاریییەکەی پێویستیی بە پشتیوانی ئەڵمانیا و فەرەنسا وەک دوو کاریگەرترین وڵاتی نێو یەکێتی ئەوروپا ھەیە.
لە کاردانەوەیەکیشدا، پۆڵەندا رایگەیاند، پشتیوانی ھەر داواکارییەکی ئۆکراین بۆ بە ئەندامبوونی لە یەکێتی ئەوروپا دەکات