ئیلۆن ماسک بڕیاریدا ئینتەرنێتی بێ بەرامبەر بۆھاوڵاتیانی ئۆکراین دابین بکات
کوردسات نیوز
٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢
١٬٤٤١
دوای ئەوەی میخایل فیودۆ رۆف وەزیری زانیاری و ڕاگەیاندنی ئۆکراین لە تویتێکدا داوای لە ئیلۆن ماسکی خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس کرد وێستگەی ستارلینک بۆ پەیوەندی و دابینکردنی ئینتەرنێت لە ئۆکراین چالاک بکات، ماسک دەستبەجێ وەڵامی داواکاریی وەزیرە ئۆکراینەکەی دایەوە و بڕیاریدا وێستگەی ستارلینک لەو وڵاتە چالاک بکات.
ھاوکات دوای بڕیارەکە کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە بڵاوکراوەیەکدا چالاککردنی وێستگەکانی ستارلینکی لە ئۆکراین ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد: ھاوڵاتیانی ئۆکراین دەتوانن بە بێ بەرامبەر ئینتەرنێت بەکار بھێنن.