حکومەتی بێلاڕوس رایگەیاندوە، ھەموو ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی دانوستانی نێوان روسیا و ئۆکراین کراون و وەفدی دانوستانکاری ھەردوو وڵاتیش گەیشتوونەتە ناوچەکی سنووریی نێوان بێلاڕوس و ئۆکراین لە نزیک چێرنۆبڵ.


ئەندامێکی وەفدی دانوستانکاری ئۆکراینیش بە میدیاکانی وتووە، ئەمڕۆ دانوستانەکانیان لەگەڵ روسیا دەستپێدەکەن و گوێ بۆ ھەموو پێشنیازەکانی روسیا دەگرن، سەرۆکی وەفدی دانوستاندکاری روسیاش رایگەیاند، ھیوادارن لە نزیکترین کاتدا بگەن بە رێککەوتن لەگەڵ ئۆکراین.


لە لایەکی ترەوە، حکوومەتی ئوسترالیا سزای بەسەر سەرۆک و سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای روسیادا سەپاند و رایگەیاند، رێگە بە ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا و سەرۆک وەزیران و ھەریەکە لە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و ناوخۆی ئەو وڵاتە نادەن، بچنە خاکی ئوسترالیا.