جگە لەوەش شارەکە و فرۆکەخانەکەشی روبەروی ھێرشی موشەکی چڕ بونەتەوە ھاوکات بەھۆی ھێرشەکانی روسیاوە بۆری غازی خارکێڤ تەقییەوە ، شەڕی سەختیش لە سنورەکانی کیێڤ ھەیە.

ئەوە لەکاتێکدا ئەیکور کوناشینکۆڤ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاندوە ، کە فەرمانیان بۆ ھێزەکانیان دەرکردوە کە ھێرشەکانیان لە ئۆکراین فراوان بکەن و پابەند بن بەو پلانەی بۆیان دارێژراوە. 

فەرماندەی ھێزەکانی ئۆکراینیش رایگەیاندوە ،٣٧ سەربازی یەدەگ  ئامادەی جەنگن و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەش دەستگیرکردنی فەرماندەی کەتیبەی تانکەکانی روسیا لە ئۆلیسک راگەیاندوە ،  لەلایەکی تریشەوە چەند وڵاتێک ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ئەوەی ھاوکاری سەربازی پێشکەشی ئۆکراین بکەن و ئەڵمانیا رایگەیاندووە  موشەک بۆ سوپای ئۆکراین رەوانە دەکات و ئوسراڵیاش  ئامادەیی دەربریوە لە رێی ناتۆوە چەک بۆ ئۆکراین بنێرێت .