سوپای ئۆکراین: ٣٠ تانک و ٥ فڕۆکە و ٦ ھەلیکۆپتەری روسیامان تێکشکاندووە
کوردسات نیوز
٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢
٩٨٥
وەزارەتی بەرگری ئۆکراین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا توانیویانە تا ئێستا ٣٠ تانک و ٥ فڕۆکە و ٦ ھەلیکۆپتەری روسیا تێکبشکێنن، ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێزەکانی ئۆکراین فرۆکەخانەیەکیان تۆپباران کردووە کە چەند فڕۆکەیەکی روسیا تیایدا نیشتوونەتەوە.
بن والاس وەزیری بەرگری بەریتانیاش رایگەیاند، تا ئێستا ٤٥٠ سەربازی روسیا لە ئۆکراین کوژراون.