ئاژانسەکە ڕایگەیاند، حکومەتی ئۆکراین ئاگاداری کردووەنەتەوە، کە ھێزێکی سەربازیی نەناسراو دەستیانگرتووە بەسەر وێستگەی ئەتۆمی چرنۆبڵ، کە پێشتر لە کارکەوتووە، بەڵام ھیچ قوربانییەک نەکەتووەتەوە و زیانیش بە وێستگەکە نەگەیشتووە.

ڕافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆم، داوای گرتنەبەڕی ڕێوشوێنی زۆر وردی کرد، بۆ ئەوەی وێستگەی ئەتۆمی چرنۆبڵ ڕووبەرٍووی ھیچ مەترسییەک نەبێتەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نزیکەوە چاودێری پەرەسەندنەکانی ئۆکراین دەکەن، بە تایبەت سەمەلاتی دامەزراوە ئەتۆمییەکان و ئەو دامەزراوانەی دیکەی کە سوتەمەنی ئەتۆمییان تیا ھەڵگیراوە.