سەرۆکی ئۆکراین پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی لەگەڵ روسیا پچڕاند
کوردسات نیوز
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢
١٬٠٢٨
"زیلنسکی" لە دوایین لێدوانیدا وتی، روسیا لە ھەموو بەرەکانەوە ھێرشی دەست پێکردووە و داوای لە ھاوڵاتیان کرد چەک ھەڵبگرن و بەرگری بکەن.
وتیشی، داگیرکاری قبوڵ ناکەن و ھەموو وڵاتان دژی روسیان.
راشیگەیاند، زیاتر لە ٤٠ سەرباز و ١٠ ھاوڵاتی مەدەنی بەھۆی ھێرشەکانی روسیاوە کوژراون.
زیلنسکی وتیشی، ئۆکراین تەواوی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی لەگەڵ روسیا پچڕاند و روسیای تۆمەتبار کرد بەوەی وەک ئەڵمانیای نازی مامەڵە دەکات.