ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنێکیان بۆ گەڕان بە دوای تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی دیبانی سەر بە دێرەزوور ئەنجامداوە، توانراوە لەو ئۆپۆاسیۆنەدا دوو تیرۆریستی خۆکوژی داعش دەستگیر بکەن، کە ویستوویانە لە ڕۆژھەڵاتی دێرەزوور کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامبدەن، کە یەکێکیان مێرد منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵە.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، تیرۆریستانی داعش لە ھەوڵی ئەوەدان جارێکی تر لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی "ھەسەدە" خۆیان ڕێکبخەنەوە و لە ڕێگەی ھێرشی خۆکوژی لە ناوچەکە مەترسی بڵاوبکەنەوە، بەڵام ڕێگەی جۆراوجۆر دەگرنەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.