بە پێی دواین خشتەی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە ئێستادا ٣٣٧ شاری ئەو وڵاتە لە دۆخی سوری کۆرۆنادان و لەو ژمارەیەش ٣٤یان لە ناوچەکانی خۆرھەڵاتی کوردستانن، بە شێوەیەک کە لە پارێزگای کرماشان ١٣ شار، لە پارێزگای ورمێ ١٠ شار، لە ئیلام ٧ و لە پارێزگای سنەش چوار شار لە دۆخی سووری کۆرۆنادان.

بەھرۆز ئیخوان جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە ڕایگەیاند، بە پەرەسەندی ئۆمیکرۆن لە سەرتاسەری ئێران و ڕەچاونەکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، ژمارەی تووشبووانی ئۆمیکرۆن زیادیکردووە و ئەگەر ڕەوشەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت لە چەند ڕۆژی داھاتوودا سەرجەم شارەکانی پارێزگای سنە دەچنە دۆخی سوری کۆرۆناوە.