ئاکەپە و مەھەپە لە تورکیا رێککەوتون بەربەستی ھەڵبژاردن ببێتە ٧٪
١٨ی شوباتی ٢٠٢٢
٣٧٦
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردۆتەوە، پارتی داد و گەشەپێدان "ئاکەپە"و پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا "مەھەپە" رێکەوتون یاسای ھەڵبژاردنی ئەو وڵاتە بگۆڕن و بەربەستی ھەڵبژاردن بکەن بە رێژەی ٧٪ کە لە ئێستادا بەربەستی ھەڵبژاردن ١٠٪یە.
بەپێی زانیارییەکان پڕۆژەی یاسای ھەڵبژاردن تەواوکراوە و بڕیارە لەسەرەتای مانگی ئاداری داھاتوو لە پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەکە بدرێت، ھاوکات بەشێک لە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنیش ئەو ھەوڵانە رەتدەکەنەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو گۆڕانکارییە سودی بۆ پڕۆسەی دیموکراسی نییە.