وەزارەتی بەرگری روسیا کشانەوەی بەشێک لە ھێزەکانی لە کریما راگەیاند
کوردسات نیوز
١٦ی شوباتی ٢٠٢٢
١٬١٢٤
وەزارەتی بەرگری روسیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشێک لە ھێزەکانیان لە نیمچە دوورگەی کریما کشاندۆتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی مانۆڕە سەربازییەکانیان لە ناوچەکە کۆتایی ھات، کەلوپەلە سەربازییەکانیشیان لەڕێی شەمەندۆفێرەوە گەڕاندۆتەوە شوێنی خۆی.
بەڵام "بن واڵاس" وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاندووە، ھیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر کشانەوەی روسیا لە نزیک سنورەکانی ئۆکراین، وتیشی بەپێی کردارەکانی روسیا کاردانەوە و ھەڵوێستیان دەبێت.