حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا ئاشکرایکرد، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جۆزێپ بورێل لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئەنجامداوە و سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەننا گفتوگۆیان کردووە، عەبدوڵاھیان رایگەیاند، ھەرچەندە دانوستانەکان بەرەوپێش دەچێت بەڵام ھەندێک پرس ماون یەکلا ببنەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، لە رێککەوتن نزیک بوونەتەوە بەڵام گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی پەیوەندی بە رەفتاری بەرپرسیارانەی لایەنی خۆرئاوا ھەیە.