وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، بەشێک لەو ھێزانەی ڕەوانەی ناوچەکانی سەر سنوری ئۆکراین کرابوون، دوای بەشداریکردنیان لە مانۆڕێکی سەربازی گەڕێنراونەتەوە بۆ بنکەکانیان.

بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، کاروانێکی تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی بارکراون و لە سنورەکانی ئۆکراین دوورخراونەتەوە.

لەلایەکی ترەوە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، متمانەی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ناوچەی ئاسایش و ھاریکاری ئەوروپا گەیشتووەتە نزمترین ئاست.