سەرۆکی ئۆکراین داوا دەکات ئەوانەی ئۆکراینیان بەجێھێشتووە بگەڕێنەوە
کوردسات نیوز
١٥ی شوباتی ٢٠٢٢
٧٬٥٥٩
"زیلینسکی" لە وتارێکیدا بۆ ھاووڵاتیانی ئۆکراین ڕایگەیاند، پێویستە سەرجەم نوێنەرانی وڵاتان و کارمەندانی حکومەت و نوێنەرانی خەڵک کە وڵاتەکەیان بەجێھێشتووە، لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا بگەڕێنەوە وڵاتەکە، ئەوانەشی پلانی بەجێھێشتنیان ھەیە پاشگەز ببنەوە.
سەرۆکی ئۆکراین وتیشی، ئەرکی ھەمووانە لەم ڕەوشەدا یەک دەنگ و یەکگرتوو بن و ھەموو ھەوڵێکیان دەخەنە گەڕ، بۆ بەدیھێنانی ئاشتی و چارەسەری کێشەکان بە ڕێگەی دانوستان.
داواکەی سەرۆکی ئۆکراین لە کاتێکدایە کە ژمارەی ئەو وڵاتانەی داوا لە ھاووڵاتیانیان دەکەن "ئۆکراین" بەجێبھێڵن زیادیکردووە، وەک ئەمریکا و ئەڵمانیا و بەریتانیا و دانیمارک و نەرویژ و ھۆڵەندا و ئیسڕائیل و نیوزلەندا.