دیمترو کولیبا وەزیری دەرەوەی ئۆکراین رایگەیاندووە، داوایان کردووە لە ماوەی ٤٨ سەعاتی داھاتوودا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ روسیا و ئەندامانی رێکخراوی ئاسایش و ھەماھەنگی ئەوروپا رێکبخرێت. 


وتیشی، روسیا تا ئێستا رەتیکردوەتەوە ھۆکاری زیادکردنی ھێزە سەربازییەکانی لەسەر سنور، روون بکاتەوە.


لەمڕۆشەوە، ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا سەردانەکەی بۆ کییڤ و مۆسکۆ دەستپێدەکات، سەردانەکەی شۆڵتز لە چوارچێوەی ھەوڵە دیبلۆماسییەکاندایە بۆ رێگریکردن لە روودانی شەڕ و داگیرکردنی ئۆکراین لەلایەن روسیاوە. 


راوێژکاری ئەڵمانیا چەندین جار جەختی کردوەتەوە، روسیا باجێکی گەورە دەدات، ئەگەر داگیرکارییەکەی ئەنجام بدات.